بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەورەیەکی ئیسپانیا ئۆفەری بۆ گواستنەوەی کوکوریا خستووەتەڕوو، چێڵسی داوای زیاتر دەکات

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی ئینگلیزی بەهۆی ئەوەی نەیتوانی سەربکەوێت بۆ هیچ پاڵەوانێتیەکی ئەوروپی بۆ وەرزی داهاتوو، ئەستێرە دیارەکانی بیر لە جێهێشتن دەکەنەوە و یانەکانی دیکەش چاودێری دۆخەکە دەکەن.

یەکێک لەو ئەستێرانەی تەنها لەسەر کات وەستاوە بەفەرمی بلووز جێبهێڵێت، ئینزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینیە کە ریال مەدرید چاوی لە گواستنەوەیەتی. ئەوە و هەروەها مارک کوکورییا کە ئامانجی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە بین جاکۆبس بڵاویکردووەتەوە، بە جددییەکی زۆرەوە بیر لە گواستنەوەی کوکورییا دەکەنەوە.

ئەوەی وەک خاڵی ناکۆک ماوەتەوە لەنێوان هەردوو یانەکەدا، بڕی پارەکەیە. کە ئاتلێتیکۆ دەیەوێت کەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات، هەرچی یانە لەندەنیەکەیە نایەوێت بە کەمتر لە 70 ملیۆن دەستبەرداریی بێت.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە ئەگەرچی سێ ساڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ بلووز ماوە، بەڵام کارگێڕی یانەکە بژاردەی فرۆشتنی رەتناکەنەوە ئەگەر ئۆفەری دڵخوازیان پێبگات.

بابەتی زیاتر

Back to top button