
یاریگا –
ماركۆ سیلڤا، راهێنەری پۆرتوگالی یانەی فولهامی ئینگلیزی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی جێهێشت
سیلڤا لە هاوینی 2021 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی فولهامی وەرگرت و پێنج ساڵە راهێنەرایەتی ئەو یانەیە دەكات.
We can confirm that Marco Silva will leave his role as Head Coach at Fulham this summer.
It’s a position that Silva has held for five years – a spell which was laden with success.
— Fulham Football Club (@FulhamFC) June 2, 2026
هەژماری فەرمی فولهام لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، ماركۆ سیلڤا ئەم هاوینە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە دوای پێنج ساڵ جێدەهێڵێت.
بە گوێرەی سەرچاوەكان، ماركۆ سیلڤا لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی بێنفیكا نزیكدەبێتەوە.
راهێنەرە پۆرتوگالییەكە لەگەڵ فولهام 229 یاریی راهێنەرایەتی كردووە و 104 یاریی براوە بووە 42 یاریی یەكسان بووە و 83 یاریی دۆڕاوە.



