ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی محەمەد سەڵاح

چوار ئۆفەر لەسەر مێزەکەی سەڵاحە

Yariga App

یاریگا –

کێبڕکێی گواستنەوەی محەمەد سەڵاح، هێرشبەری لیڤەرپوول گەرمتر دەبێت و یوڤێنتوسیش دەچێتە ناو کێبڕکێیەکە.

رۆژنامەی ریازیە بڵاویکردووەتەوە، چەند یانەیەکی سعوودیە ئۆفەری گەورەیان پێشکەشی محەمەد سەڵاح کردووە، لە ئەمریکا و تورکیاش ئۆفەری گەورە پێشکەشی ئەستێرە میسڕیەکە کراوە و گفتوگۆی چڕ لەگەڵ ئەو هێرشبەرە بەردەوامە.

بگوێرەی هەمان سەرچاوە، یوڤێنتوس ئیتاڵیش چووەتە ناو کێبڕکێی گواستنەوەی هێرشبەرە 33 ساڵانییەکە و خانمە پیرەکە دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ ئەو گۆڵکارە گەورە واژۆ بکات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، محەمەد سەڵاح ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم ئۆفەرەکان دەکات، دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەک بکات خاوەن پڕۆەیەکی گەورە بێت و کێبڕکێی بەدەستهێنانی نازناوەکان بکات و لەڕووی داراییشەوە ئۆفەرێکی گونجاوی پێشکەش بکەن.

محەمەد سەڵاح لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بەسەردەچێت، بەڵام بە فەرمی ماڵئاوایی لە رێدز کردووە و لەم هاوینە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button