
یاریگا –
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی رۆیشتنی ئیبراهیما كۆناتێ بەرگریكاری فەڕەنسی یانەكەی راگەیاند.
كۆناتێ لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی لایپزیگ بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و لە هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەكەی بەسەردەچێت.
Liverpool FC can confirm Ibrahima Konate is set to leave the club upon the expiry of his contract this summer.
Konate will depart with our gratitude and appreciation for the contribution he made and everyone at the club wishes him the best for the future.
— Liverpool FC (@LFC) May 31, 2026
لیڤەرپوول لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند:
كۆناتێ دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لە هاوینی ئەمساڵدا ریزەكانی لیڤەرپوول جێدەهێڵێت، یانەكە سوپاسی هەموو ئەو شتانە دەكات كە پێشكەشی یانەكەی كردووە، هەمووان لە لیڤەرپوول هیوای سەركەوتن بۆ یاریزانەكە دەخوازن.
كۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری لە 183 یاریی كردەوە و توانیویەتی 7گۆڵ بكات و 4 گۆڵیش درووستبكات.


