فەرمی؛ باشترین یاریزانی وەرزی 2025/26 چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکرا

یاریگا –
ناوی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ راگەیەندرا و لە ریزەکانی پاریس سانجێرمانی پاڵەوانە.
تۆزێک پێش ئێستا پێگەی فەرمی یوێفا چامپیۆنزلیگ ناوی خفیچا کڤاراتسخیلیای وەک باشترینی وەرزی 2025/2026 راگەیاند.
ئەستێرە جۆرجیەکە رۆڵێکی ئێجگار گەورەی هەبوو لە بردنەوەی دووەم نازناوی لەسەریەک بۆ پی ئێس جی.
لە 16 یاریی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا، توانی بەشداریی لە 17 گۆڵدا بکات (10 گۆڵ و 7 ئەسێست).
✨🇬🇪 Khvicha Kvaratskhelia is the 2025/26 UEFA Champions League Player of the Season 🙌#UCL pic.twitter.com/vkfBtCMEP1
— UEFA Champions League (@ChampionsLeague) May 31, 2026
کڤارا لە گواستنەوەکانی زستانی 2025 بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ ناپۆلی جێهێشت و پەیوەندی بە یانە فەڕەنسیەکەوە کرد.
ناوبراو هەرزوو توانی لەگەڵ پاریسیەکان خۆی بگونجێنێنێت و بەو ئامانجانەی بگات کە لەپێناویدا پەیوەندی پێوەکردن کە دیارترینیان بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بوو.
بە تەنها ساڵ و نیوێک لە یاریکردن لە باخچەی شازادەکان، کڤارا توانیویەتی 8 نازناو بباتەوە.



