ئینگلتەراگرنگترین

دوای 24 وەرز؛ جەیمس میلنەر بە فەرمی بڕیاری وازهێنان دەدات

کۆتایی سەردەمێک لە پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

جەیمس میلنەر وازهێنانی یەکجاری لە تۆپی پێ راگەیاند.

جەیمس میڵنەر، ئەستێرەی دێرین و دۆستی دڵسۆزی گۆڕەپانەکان، بە فەرمی کۆتاییهاتنی ژیانی وەرزشی خۆی وەکوو یاریزانێکی پیشەگەر راگەیاند، ئەمەش دوای کاروانێکی درێژخایەن کە کەم یاریزان لە مێژوودا دەگەنە ئاستی.

24 ساڵ لە لووتکە و شکاندنی سەرجەم ژمارە پێوانەیییەکان

کاروانی وەرزشیی میڵنەر تەنیا کاتبەڕێکردن نەبوو، بەڵکوو نووسینەوەی مێژوو بوو لەنێو لاکێشەی سەوز.

میلنەر بۆ ماوەی 24 ساڵی تەواو لە بەرزترین ئاست و لە بەهێزترین خولی جیهاندا بەبێ دابەزینی ئاستی جەنگا و بەشداریی کرد، توانی ریکۆردی مێژوویی بشکێنێت و ببێتە ئەو یاریزانەی کە زۆرترین ژمارەی یاریی لە تەواوی مێژووی خولی نایابی ئینگلیزیدا کردووە.

 پیاوی نازناوە گەورەکان و لووتکەی پیشەگەری

میلنەر لە هەر کوێیەک بووبێت، نازناو و سەرکردایەتی لەوێ ئامادە بووە. ئەو لە کاروانەکەیدا درێسی چەندین یانەی گەورەی پۆشی وەکوو مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول و برایتن و بوو بە پیاوی متمانەی سەرجەم راهێنەرە گەورەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button