ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا ناوی یاریزانە کوردەکانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیال بڵاودەکاتەوە

شه‌ش یاریزانی كورد له‌ لیستی كۆتایی ده‌بن

Yariga App

یاریگا –

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ لیستی كۆتاییی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ مۆندیالی 2026 رابگه‌یه‌نریت و گراهم ئارنۆڵد ناوی یاریزانه‌كان ئاشكرا ده‌كات.

 بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بە فەرمی لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی عێراق بۆ بەشدارییکردن لە مۆندیال رابگەیەنرێت. دکتۆر ئاری کەمال، سەرۆکی شاندی هەڵبژاردەی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ یاریگا جەختی کردەوە کە لیستەکە ئەمڕۆ بڵاودەکرێتەوە.

پێگەی یاریزانانی کورد لە پێکهاتەی ئاڕنۆڵد

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی وه‌رزشی یاریگا، گراهام ئاڕنۆڵدی راهێنەر کە گرنگییەکی زۆر بە یاریزانە پیشەگەرەکانی ئەوروپا دەدات، پێشبینی دەکرێت 5 بۆ 6 یاریزانی کورد بکاتە بەشێک لە گەشتە مێژووییەکەی بەرەو مۆندیال، ئەو یاریزانانەی چانسی زۆریان هەیە بریتین لە:

  • رێبین سۆلاقا: بەرگریکار به‌ هۆی ئه‌زموونی پێشبینی ده‌كرێت یه‌كێك بێت له‌ یاریزانه‌كان

  • مێرخاس دۆسکی: ئەستێرەی یانەی ڤیکتۆریای بلزن و بژاردەی یەکەمی باڵی چەپی بەرگری.

  • یوسف ئەمین: یاریزانە خێرا و لێهاتووەکەی باڵی هێرشبەر کە پێگەی خۆی جێگیر کردووە.

  • ئاکام هاشم: بەرگریکاری یانەی زەورا کە بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە متمانەی راهێنەری بەدەستهێناوە.

  • مارکۆ فەرج: ناوەڕاستکاری یانەی ڤێنیزیا، کە بە داهێنەری و گواستنەوەی تۆپ ناسراوە.

  • پیتەر گۆرکیس: هێرشبەری یانەی دهۆک کە لە کەمپی مەشقیدا ئاستێکی باشی نیشانداوە، به‌ڵام هێشتا پێگه‌كه‌ی مسۆگه‌ر نییه‌.

دوایین ململانێ و دوودڵییەکەی دەستەی تەکنیکی

سەرەڕای نزیکبوونەوەی کاتی راگەیاندنی لیستەکە، بەڵام دەستەی تەکنیکی هەڵبژاردەکە لەبەردەم بڕیارێکی قورسدایە. بەپێی سەرچاوەکان، ڕاهێنەر لە دوودڵییەکی گەورەدایە بۆ دوورخستنەوەی تەنیا یەک ناو لەنێوان (حەسەن عەبدولکەریم، پیتەر کۆرکیس و ئەحمەد قاسم)، بۆ ئەوەی لیستی کۆتایی یەکلا بکاتەوە.

هانده‌رانی وەرزشیی کوردستان و عێراق بە پەرۆشەوە چاوەڕێی کاتژمێرەکانی داهاتوون بۆ بینینی ناوی ئەو یاریزانانه‌ی نوێنەرایەتی عێراق دەکەن لە گەورەترین کەرنەڤاڵی تۆپی پێی جیهان ده‌كه‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button