گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکەی ئینتەر میلان، ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول دەگوازێتەوە

یاریگا –
ئینتەر میلان دەیەوێت بچێتەنێو چالاکییەکانی میرکاتۆی هاوینە و بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆیەکانی بەردەوامیی هەیە بۆ یەکەمین گرێبەست کە ئەستێرەیەکی لیڤەرپوولە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، شارەزا لە بازاڕەکانی گواستنەوە، ئینتەر بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ کڕینی کورتیس جۆنز. لەو بارەیەوە گفتوگۆیەکانیان بەردەوامییان هەیە.
رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە بەشێکی وردەکارییەکانی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە ئەو ئەستێرە ئینگلیزیە هەر مێرکاتۆی زستانەی رابردوو ئامانجی سەرەکی یانە ئیتاڵیەکە بووە و ئێستاشی لەگەڵدابێت ئامانجی لەپێشینەیانە بۆ هێڵی ناوەند بۆ وەرزی داهاتوو.
سەبارەت بە خواستی کورتیس و بەهای گرێبەستەکەی، فابریزۆ زانیویەتی کە یاریزانە 25 ساڵیەکە کراوەیە بەڕووی پەیوەندیکردن بە نیرازووری، هەردوو یانەش لە پەیوەندیدان. بەڵام رێککەوتنەکە هێشتا نزیک نەبووەتەوە لەوەی رووبدات، بەوپێیەی ئۆفەرە 20 ملیۆن یۆرۆییەکەی ئینتەر لای لیڤەرپوول جێی رەزامەندیی نییە. ئەوەی هەیە گرێبەستەکە چاوەڕوانکراوە.
🚨 Inter keep working on Curtis Jones deal as negotiations continue.
He was top target in January and still top of Inter list for the midfield. ⚫️🔵
Jones, open to joining Inter and clubs in contact. Agreement not close yet as €20m suggested fee is not enough; but deal on. pic.twitter.com/uPe4aEMKHp
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 30, 2026


