ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ لیڤەرپوول دوورخستنەوەی سڵۆتی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول دوورخستنەوەی ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری هۆڵەندی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی راگەیاند.

لیڤەرپوول رایگەیاند بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاریانداوە دەستبەجێ ئاڕنە سڵۆت لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دووربخەنەوە.

گەشتێکی سەرسوڕهێنەر بوو لەگەڵ لیڤەرپوول، سوپاسگوزارم کە وەرزی رابردوو بووینە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.

لیڤەرپوول دوای ئەوەی هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی ئەم وەرزەی تیمەکەی کردووە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی پێویستە سڵۆت دووربخەنەوە.

ئاڕنە سڵۆت لە هاوینی 2024 دوای رۆیشتنی یۆرگن کڵۆپ، پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوولی وەرگرت و تاوەکوو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ رێدز هەبوو.

سڵۆت لە 113 یاریی سەرپەرشتی لیڤەرپوولی کردووە، خاوەنی 66 بردنەوە، 18 یەکسانبوون و 29 دۆڕانە، تیمەکەی 227 گۆڵی کردووە و 140 گۆڵیان لێکراوە، 1 نازناوی پرێمەرلیگی بۆ یانەکە بەدەستهێناوە.

تەواو؛ لیڤەرپوول راهێنەرەکەی دووردەخاتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button