تەواو؛ لیڤەرپوول راهێنەرەکەی دووردەخاتەوە

یاریگا –
لیڤەرپوول ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری هۆڵەندی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دووردەخاتەوە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و لیڤەرپوول بڕیاریداوە دەستبەجێ ئاڕنە سڵۆت لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دووربخاتەوە.
رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لیڤەرپوول دوای ئەوەی هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی ئەم وەرزەی تیمەکەی کردووە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی پێویستە سڵۆت دووربخەنەوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئاندۆنی ئیراولا، راهێنەری پێشووی بۆرنمس بەربژێری سەرەکییە بۆ ئەوەی شوێنی سڵۆت بگرێتەوە.
🚨🚨 EXCLUSIVE: ARNE SLOT AND LIVERPOOL TO PART WAYS WITH IMMEDIATE EFFECT. 💣
It’s over between the Dutch manager and Liverpool after end of the season review. 👋🏼
Andoni Iraola, clear favorite to take over as next #LFC head coach. pic.twitter.com/8VIz644RFi
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 30, 2026
ئاڕنە سڵۆت لە هاوینی 2024 دوای رۆیشتنی یۆرگن کڵۆپ، پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوولی وەرگرت و تاوەکوو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ رێدز هەیە.
سڵۆت لە 113 یاریی سەرپەرشتی لیڤەرپوولی کردووە، خاوەنی 66 بردنەوە، 18 یەکسانبوون و 29 دۆڕانە، تیمەکەی 227 گۆڵی کردووە و 140 گۆڵیان لێکراوە، 1 نازناوی پرێمەرلیگی بۆ یانەکە بەدەستهێناوە.
ئیراولا بەربژێرێکی سەرەکیە بۆ راهێنەرایەتیکردنی یانەیەکی گەورە



