بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەپەلە؛ بارسێلۆنا ئەمشەو گواستنەوە گەورەکە ئەنجام دەدات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا چەند کاتژمێرێک دوورە لە گەیشتن بە رێککەوتنی تەواوەتی لەگەڵ نیوکاسڵ بۆ گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردن.

بارسا لەگەڵ خودی ئەستێرە ئینگلزییەکە هەمووشتێکی تەواوکردووە.

فلۆریان پلێتنبێرگ کە سەرچاوەی زانیارییەکانە، ئاشکرایکردووە کە بارسا بڕی زیاتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ دەدات لە بەرامبەر گواستنەوەی یارتزانەکەی باڵ بەرەو کامپ نۆو.

گۆردن کە پێشتر ئامانجی بایرن میونشنی ئەڵمانیش بوو، فلۆریان زانیویەتی کە باڤارییەکان سنووری خۆیان هەیە بەوەی سەرەرای رێککەوتنیان لەگەڵ گۆردن، بەڵام پلانیان نەبووە بەوشێوە بیگوازنەوە کە نیوکاسڵ داوای دەکرد. هەربۆیە یانە ئینگلیزیەکە ئێستا هەموو هۆشی لای گەیشتن بە رێککەوتنە لەگەڵ بارسا، رەنگە هەر ئەمشەویش ئەوە رووبدات.

بارسا دەیەوێت بەبەهێزتر لە دوو وەرزی رابردوو خۆی بۆ وەرزی داهاتوو ئامادەبکات بەتایبەت بۆ رکابەرێتیکردن لەسەر چامپیۆنزلیگ کە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لێی بێبەشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button