ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ شوێنگرەوەی پێپ گواردیۆلا گرێبەستەكەی واژۆ كرد

گرێبەستەكەی بۆ سێ ساڵ واژۆكرد

Yariga App

یاریگا –

لە دوای بڕیاری رۆیشتنی پێپ گواردیۆلا مانچێستەر سیتی ئێنزۆ مارێسكای وەكوو شوێنگرەوەی راهێنەرە ئیسپانییەكە دەستنیشانكرد.

پێپ گواردیۆلا لە دوای 10ساڵ رۆیشتنی خۆی لە ریزەكانی مانچێستەر سیتی راگەیاند.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئێنزۆ مارێسكا وەكوو راهێنەری نوێی مانچێستەر سیتی گرێبەستێكی بۆ ماوەی سێ ساڵ واژۆ كرد.

رێککەوتنەکە تا مانگی حوزەیرانی ساڵی 2029 بەردەوام دەبێت و بەمزووانە سەردەمێكی نوێ لە یانەی مانچێستەر سیتی دەست پێ دەکات، هەروەها مارێسکا بە تەواوی لە ستراتیژیی گواستنەوەی یاریزاناندا بەشدار دەبێت.

هەموو شتێک تەواو بووە و بەرێژەی %100 پشتڕاستكراوەتەوە.

مارێسكا پێشتر پۆستی راهێنەرایەتیكردنی چێڵسی وەرگرت و هەر زوو لە پۆستەكەی دوورخرایەوە، لەگەڵ بلووز 92 یاریی راهێنەرایەتی كردووە و لە 55 یاریی براوە بووە 16 یاریی یەكسان بووە و 21 یارییش دۆڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button