کۆڵۆمبیا لیستی هەڵبژاردەکەی بۆ مۆندیال بڵاوکردەوە
خامیس رۆدریگێز بۆ چوارەمین جار لە مۆندیال بەشدار دەبێت

یاریگا –
هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا کۆتا لیستی 26 یاریزانیەکەی بۆ مۆندیالی 2026 بڵاوکردەوە و تێیدا دیارترین ناو بانگهێشتکردنەوەی خامیس رۆدریگێز و داڤید ئۆسپیانایە کە چوار مۆندیالە بەشداریی دەکەن.
ئەستێرەکەی پێشووی یانە ناودارەکانی پۆرتۆ، مۆناکۆ، ریال مەدرید، ئێڤەرتن کە ئێستا بێ یانەیە دوای جێهێشتنی مینیسۆتا یونایتدی ئەمریکی وەک ئامادەکارییەک بۆ مۆندیال، یەکەمین بەشداری خۆی لە مۆندیالی 2014ی بەڕازیل ئەنجامدا کە تێیدا هەڵبژاردەکەی گەیاندە چارەکی کۆتایی.
نێستۆر لۆرێنزۆی ئەرجەنتینی کە چوارەم ساڵە لە پۆستی راهێنەرایەتی کۆڵۆمبیا بەردەوامە، چەندین ئەستێترەی ناسراو لە یانەکانی ئەوروپا لە پێکهاتەکەیدایە. لسیتی بانگهێشتکراوەکانی بەم شێوەیە:
گۆڵپارێزان:
کامیلا ڤارگاس (ئاتڵەسی کۆڵۆمبی)
ئالڤارۆ مۆنتێرۆ (ڤیلیس سارسفیڵد)
داڤید ئۆسپینا (ئاتلێتیکۆ ناسیونال)
بەرگریکاران:
سانچێز (گالاتاسەرای)
لوکومی (بۆلۆنیا)
یاری مینا (کالیاری)
ویلەر دیتا (کروز ئازول)
دانیێل مونۆز (کریستاڵ پاڵاس)
سانتیاگۆ ئارسیاس (ئیندیپێندێنتی)
یۆهان مۆخیکا (مایۆرکا)
داڤید ماچادۆ (نانت)
ناوەڕاستکارەکان:
ریۆس (بێنفیکا)
جێفیرسن لیرما (کریستاڵ پاڵاس)
کیڤن کاستانیۆ (ریڤەرپلەیت)
خوان کامیلۆ (ئاتلێتیکۆ پاراناینسێ)
گوستاڤۆ پوێرتا (راسینگ سانتاندێر)
ئاریاس (پاڵمێراس)
خۆرخی کاراکال (فلامینگۆ)
خوان فێرناندۆ (ریڤەرپلەیت)
خامیس رۆدریگێز (مینیسۆتا)
خامینتن کامپۆس (رۆزاریۆ سێنترال)
هێرشبەرەکان:
خوان کامیلۆ هێرناندز (ریال بێتیس)
لویس دیاز (بایرن میونشن)
لویس سوارێز (سپۆرتنیگی پۆرتوگال)
کارلۆس گۆمێس (ڤاسکۆ داگاما)
جۆن کۆردۆبا (کراسنودار)
🎥¡Nuestro técnico, Néstor Lorenzo, entrega la lista de 26 jugadores para la Copa Mundial de la FIFA 2026!👔🎙️🇨🇴#ConOrgulloColombiano🇨🇴
🔴En vivo, aquí: https://t.co/Q3mQimCqOS pic.twitter.com/N4NJpdTbuF
— Selección Colombia (@FCFSeleccionCol) May 25, 2026
هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا لە کۆمەڵەی 11 دێن لەپاڵ هەڵبژاردەکانی پۆرتوگال، کۆنگۆ و ئوزبەکستان.



