
یاریگا –
یەکێتیی تۆپی پێی ئوزبەکستان لیستێکی 30 یاریزانی کە لە ئامادەکارییەکان بۆ مۆندیالی 2026 بە راهێنەرایەتیی فابیۆ کاناڤارۆ بەردەوام دەبن، پێشکەشکراوە و شێرزود تەمیرۆڤ بانگهێشتکراوە.
چاوەڕوان دەكرێت 11 مانگی داهاتوو یارییەكانی مۆندیالی 2026 لە وڵاتەكانی ئەمریكا، كەنەدا و مەكسیک بەڕێوەبچێت.
هەڵبژاردەی ئوزبەکستان لە كۆمەڵەی 16 هاوشانی هەڵبژاردەكانی کۆڵۆمبیا، پۆرتوگال و کۆنگۆ دێت.
بەگوێرەی رێساکانی فیفا، پێکهاتەی کۆتایی بۆ جامی جیهانی دەبێت لە نێوان 23 بۆ 26 یاریزان لەخۆ بگرێت. پێویستە لیستە کۆتایییەکان تاوەکوو 1ـی حوزەیران پێشکەش بکرێن و فیفا لە 2ـی حوزەیراندا پێکهاتە فەرمییەکانی تەواوی تیمە بەشداربووەکان بڵاو دەکاتەوە. تاوەکوو ئەو کاتە، تەواوی ئەو پێکهاتانەی کە راگەیاندراون بە کاتی دەمێننەوە.
ئەمەش بەو مانایە دێت کە کاناڤارۆ دەبێت لیستی 30 کەسییەکەی ئێستای ئوزبەکستان کەم بکاتەوە. فابیۆ دەبێت 26 یاریزان هەڵبژێرێت کە لە پێکهاتەی فەرمیی کۆتاییدا جێگەیان دەبێتەوە. یاریزانە ماوەکانی دیکە دەکرێت وەکوو یەدەگ لەگەڵ تیمەکەدا بمێننەوە، بەڵام پێگەی ئەوان لە پاڵەوانییەتییەکەدا جیاواز دەبێت لەو یاریزانانەی کە لە لیستی فەرمیی فیفادا هەن.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ئوزبەکستان بۆ مۆندیالی 2026؛
گۆڵپارێز
- ئوکتیر یوسپۆڤ (ناڤباهۆر)
- بۆتیرالی ئەرگاشێڤ (نەفتچی فارگۆنا)
- عەبدولخید نێیماتۆڤ (نەساگ قەرشی)
بەرگریكار
- عەبدولقادر خوسانۆڤ (مانچێستەر سیتی)
- ئاڤازڤێک ئولماسالیێڤ (AGMK)
- جاخۆنگیر ئۆرۆزۆڤ (دینامۆ سامەرقاند)
- روستامۆن ئاشورماتۆڤ (ئیسقلال تەهران)
- عومەر ئەشمۆرۆدۆڤ (نەساف قەرشی)
- عەبدولڵا ئەبدولڵایێڤ (دیبە)
- فاروخ سەیفیڤ (نەفتچی فارگۆنا)
- خۆژیاکبەر عەلینۆڤ (پاختاکۆر)
- شێرزۆد نەسرولایێڤ (پاختاکۆر)
- بەهروز کەریمۆڤ (سورخۆن)
ناوەڕاست
- شێرزۆد ئیسانۆڤ (بوخارا)
- ئومارلی رەحمانۆڤ (سەباح)
- ئۆدیل خامرۆڤێکۆڤ (تراکتۆر)
- ئەکمال مۆزگاڤۆی (پاختاکۆر)
- ئوتابک شوکورۆڤ (بەنی یاس)
- جەمشید ئیکاندارۆڤ (نەفتچی فارگۆنا)
- جاسور جالۆلیدینۆڤ (سۆگدیانا)
- عەزیزجون گانیێڤ (بەتائیح)
هێرشبەر
- شێرزود تەمیرۆڤ (هەولێر)
- ئابۆسبێک فەیزوڵا (ئیستانبوڵ باشاکشەهیر)
- جەلالەدین ماشاریپۆڤ (ئیستیقلال تەهران)
- دۆستۆنبێک خەمدامۆڤ (پاختاکۆر)
- ئوستۆن ئورونۆڤ (پێرسپۆلیس)
- روسلان ژیانۆڤ (ناڤباهۆر)
- عەزیز ئامونۆج (دینامۆ)
- ئیگۆر سێرگیڤ (پێرسپۆلیس)
- ئێڵدۆر شۆمورۆدۆڤ (ئیستانبوڵ باشاکشەهیر)



