چامپیۆنزلیگگرنگترین

گومان لە بەشداریكردنی ئەستێرەیەكی گەورە لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ دەكرێت

تەنیا چەند رۆژێكی كەم بۆ یارییەكە ماوە

Yariga App

یاریگا –

گومانەکان دەربارەی ئامادەبوونی ئەشرەف حەکیمی ئەستێرەی مەغریبی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵدا لە زیادبووندایە.

چاوەڕواندەكرێت رۆژی 30 مانگ پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەک ببنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی لیكیپ، گومان لە بەشداریكردنی ئەشرەف حەكیمی لە یاریی بەرامبەر ئارسیناڵ دەكرێت.

رۆژی شەممە حەکیمی  بەشداریی لەو یەكەی مەشقکردنەدا نەکردووە کە پاریس سانجێرمان لەبەردەم هاندەرانیدا كردی.

ئەشرەف حەکیمی، لەوەتەی تووشی پێکان بووە لە ماسولکەی رانیدا لە یاریی چوون بەرامبەر بایرن میونشن، تەنیا لە هۆڵی بەهێزکردنی ماسولکەکان راهێنانی كردووە، رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە گەڕانەوەی حەکیمی بۆ مەشقە بەکۆمەڵەکان نزیکە و رەنگە رۆژی چوارشەممە بێت، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نییە کە بە دڵنیاییەوە شەممە لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبێت.

حەكیمی لەم وەرزەدا بەشداری لە 31 یاریی كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button