
یاریگا –
هاری کین بە تۆمارکردنی هاتریک و نازناوێکی دیکە کۆتایی بەم وەرزە هێنا و چوارەم نازناوی خۆی لەگەڵ بایرن میونشن بردەوە.
ئەستێرە ئینگلیزیەکە هاوینی 2023 بە بڕی 100 ملیۆن پاوەند (110 ملیۆن یۆرۆ) لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە بایرنەوە کرد و هەرزوو توانی خۆی لەگەڵ کەشوهەوای تۆپی پێی ئەڵمانیدا بگونجێنێت.
کەین ئەم وەرزە بەتایبەت ئامێری گۆڵ تۆمارکردنەکەی خستبووەکار، بەو هاتریکەی ئەمشەوی لە تۆڕی شتوتگارت کە باڤارییەکانی کردە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا، کۆی گۆڵەکانی خۆی لەم وەرزە گەیاندە 61 لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا.
بەو ژمارەیەش، هێرشبەرە 32 ساڵیەکە گۆڵەکانی وەرزێکی یەکسانکردەوە لەگەڵ وەرزی 2014/15ی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی ئەوکاتی ریال مەدرید کە زیاتر لە 10 ساڵە هیچ یاریزانێک نەیتوانیبوو بگاتە ئەو ژمارە گۆڵە.
Harry Kane now has the most goals in all competitions (61) by any player since Cristiano Ronaldo in 2014-15 (61) 🤯 pic.twitter.com/096IsjAu2l
— ESPN FC (@ESPNFC) May 23, 2026



