
یاریگا –
ئەمڕۆ لە كۆتا هەفتەی خولی ئیسپانیا ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئاتلێتیک بیلباو دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیک بیلباو بكات، لە میانی یارییەكانی كۆتا هەفتەی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

بارسێلۆنا بەفەرمی بووەتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا و بۆ دووەم وەرز لەسەر یەک دەبێتە پاڵەوان.
ریال مەدرید دوو وەرزە لەسەریەک نەیتوانیوە هیچ نازناوێک بباتەوە و لەم وەرزەشدا سەرجەم نازناوەكانی لەدەستدا.
لەم وەرزەی لالیگادا 37 یاریی كردووە و توانیویەتی 26 یاریی بباتەوە و پێنج یاریی یەكسان بێت و شەش یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 83 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.
لە بەرامبەردا ئاتلێتیک بیلباو 37 یاریی كردووە 13 یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە 18 یاریی دۆڕاوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بە بێ ئاردا گولەر، ڤینیسیۆس جونیۆر، ئۆرێلیەن چوامینی، ترێنت ئارنۆڵد، رۆدریگۆ، ئیدێر میلیتاو، دانی سێبایۆس و فێرلاند مێندی رووبەڕووی ئاتلێتیک بیلباو دەبێتەوە.
ئاتلێتیک بیلباو بە بێ یوری بێرچیچێ، نیكۆ ویلیامس، بیرینگ و سانسێت رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
كارڤاخال، رودیگەر، هاوسن، كارێراس
كاماڤینگا، چوامێنی
ماستانتونۆ، بێڵینگهام، براهیم دیاز
ئێمباپێ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیک بیلباو
ئونای سیمۆن
گۆرۆسابێل، ڤیڤیان، لاپۆرت، ئالڤارێز
ڤێسگا، گالاریتا
بێرینگوێر، سانسێت، ئیناكی ویلیامس
گوروزیتا



