
یاریگا –
کارگێڕی ئارسیناڵ بیر لە پاداشتێکی مێژوویی دەکەنەوە پێشکەشی میکێل ئارتێتای بکەن.
راهێنەرە ئیسپانییەکە کە دیسەمبەری 2019 ئەرکەکەی لە ئارسیناڵ گرتەدەست، دوای 22 ساڵ توانی جارێکیتر ئەو یانە لەندەنیەکە بە نازناوی پرێمەرلیگ شادبکاتەوە و بوونە پاڵەوانی وەرزی 2025/2026ی خولەکە.
میكێل تەنها ساڵێک لە گرێبەستی ئێستای لەگەڵ تۆپچیەکان ماوە، بەڵام رۆژنامەی تەلەگراف باس لە نوێکردنەوەیەکی درێژخایەن دەکات لەگەڵ پاداشتێکی مێژوویی.
ئەو سەرچاوە ئینگلزییە زانیویەتی کارگێڕی ئارسیناڵ پلانیان مووچەی راهێنەرەکەیان نەک تەنها بەرزکردنەوەیەکی ئاسایی، بەڵکوو بیکەنە خاوەنی یەکێک لە زۆرترین مووچەکان لەنێو راهێنەرەکانی جیهاندا.
تەلەگراف مووجەی ئێستای میکێلی ئاشکراکردووە کە خۆی دەدات لە 15 ملیۆن پاوەند. ئەو گرێبەستەی ئێستا پێوەی پابەندە لە ساڵی 2024 نوێیکردەوە و ئەوکات تەنها نازناوێکی هەبوو ئەویش جامی یەکێتی ئینگلتەرابوو لە 2019/2020. ئێستا یانەکەی کردووەتە پاڵەوانی خول و هاوکات لە چامپیۆنزلیگیش گەیشتووەتە فیناڵ و رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە کە چاوی لەوەیە ئارسیناڵ بۆ یەکەمین جار لە مێژووی یانەکەدا بکاتە خاوەنی جامە دوو گوێیەکە.
لەسەر ئاستی راهێنەرەکانی ئێستای پرێمەرلیگ، پێپ گواردیۆلا بە وەرگرتنی 20 ملیۆن پاوەند خاوەنی بەرزترین مووچەیە. هەریەکە لە ئونای ئێمری و ئارتێتا هاوتان. هەرچی ئارنە سڵۆتە، ساڵانە تەنها 7 ملیۆن پاوەند وەردەگرێت.
وەک سەرچاوەکە نووسیویەتی؛ بە رۆشتنی گواردیۆلا کە چاوەرواندەکرێت دوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت، ئەوا ئارتێتا دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە.
Arsenal plan to reward Mikel Arteta for leading the club to Premier League glory by making him one of the highest-paid managers in world football.
Arteta, who has one year remaining on his current deal, is in line for a significant pay rise after guiding Arsenal to their first… pic.twitter.com/Fge1USJ0n1
— Telegraph Football (@TeleFootball) May 20, 2026



