لالیگا وەڵام دەداتەوە؛ بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە یاسای 1:1؟
هۆشداریی دەدرێتە یانە پیشەگەرەکان

یاریگا –
خاڤیێر گۆمێز، بەڕێوەبەریی گشتی کۆمپانیای لالیگا، هەندێک ئاماژەی سەبارەت بە دۆخی بارسێلۆنادا، هەرچەندە وەکوو تەواوی یانە پیشەگەرەکانی دیکە هێشتا بە فەرمی ئاگادار نەکراونەتەوە، کە ئایا لە سەرووی سنووری خەرجییەکانن یان نا.
رافا یوستێ، جێگری سەرۆکی بارسێلۆنا لە 11ـی ئایار سەبارەت بە یاسای بەناوبانگی 1:1 بۆ یانەکە، گوتی: “لەسەر رێگەیەکی زۆر باشین. لەگەڵ لالیگا کار دەکەین و بودجەی وەرزی داهاتوو پێشکەش دەکەین”.
خاڤیێر گۆمێزیش لەو بارەیەوە گوتی:
ناتوانین هەڵسەنگاندنی فەرمی بکەین، ئێوە دەتوانن دەرەنجامەکانی خۆتان دەربهێنن. بەڵام زانیاریی گشتی بەردەست هەیە. بۆ نموونە، پشکنەرەکە نزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆی پەیوەست بە شوێنە تایبەتەکانی یاریگا پەسند کرد. پاشان رۆیشتنی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هەیە، کە تێچووی مووچەکەی زۆر بەرز بوو. هەروەها ئەوان سەکۆیەکی نوێ لە کامپ نۆو دەکەنەوە. بە هەموو ئەوانەوە، خەڵکی دەتوانن بڕیاری خۆیان بدەن.

دابەشکردنی تێچووی دارایی لیڤاندۆڤسکی
بەرپرسەکەی لالیگا جەختی لەوەش کردەوە کە، کاریگەری دارایی و دابەشکردنی تێچووی لیڤاندۆڤسکی هەیە. یانەیەک هەیە کە تێچوویەکی دیاریکراوی پێکهاتەی بۆ وەرزی 2026/2027 . یاریزانێکی هەبوو کە بەشێکی گەورەی بودجەی مووچەی دەبرد و ئیتر لەوێ نابێت. تەنانەت ئەگەر رۆیشتنەکەشی چاوەڕوان کراو بووبێت، ئەوان حیساباتەکانی خۆیان هەر کردووە. هەروەها بیری هەمووانی خستەوە کە هیچ یانەیەک هێشتا بە فەرمی نازانێت ئایا لە سەرووی سنووری مووچەوەیە یان نا، بەڵام نزیکەی 95%ـیان بیرۆکەیەکی باشیان هەیە لەسەر ئەوەی دۆخیان چۆن دەبێت.
گرنگە ئەوە بزانرێت کە یانەکانی خولی پلە یەک و پلە دوو لە 30ـی نیسان بودجەکانیان پێشکەش کردووە، بەپێی رێنماییەکان. ئێستا لالیگا هەژمار بۆ سنووری فەرمی تێچووی پێکهاتە دەکات و پەسندی دەکات. ئەمانە خەمڵاندنی کاتیین پێش 1ـێ تەممووز، کاتێک بازاڕی گواستنەوەی هاوینە دەکرێتەوە. یەکەم پێداچوونەوە لە مانگی ئابدا دەکرێت و یەکێکی دیکەش لە مانگی تشرینی دووەمدا روودەدات بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم ژمارانە.
ئەوەی ناگۆڕێت ئەو هاوکێشەیەیە کە بەکاردێت بۆ دیاریکردنی ئەو پارەیەی کە بەردەستە بۆ پێکهاتەکە: جیاوازی نێوان داهاتی کارپێکردن و خەرجییە پێکهاتەیی و گرێبەستەکان. مارتا ئالۆنسۆ، جێگری بەڕێوەبەریی ئیدارەی کۆمپانیای لالیگا روونی کردەوە کە رێگەی جیاواز هەیە بۆ زیادکردنی سنوورەکە. لەو پارەیەی لە رێگەی فرۆشتنی یاریزانانەوە بەدەست دەهێنرێت تاوەکوو دەگاتە ئەو مووچانەی کە لادەبرێن.

هەروەها لیژنەیەکی هەڵسەنگاندن هەیە کە شیکاریی بۆ هەر کردەیەک بە جیا دەکات. گرێبەستە سپۆنسەرییەکان لە لایەن کۆمپانیای Nielsenـەوە وردبینییان بۆ دەکرێت.
لالیگا سەبارەت بە دۆخی بارسێلۆنا لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی کامپ نۆو روونکردنەوەیەکیدا و گوتی:
سنوورەکە جێگیر نییە، کاتێک یانەکان داهاتەکانیان زیاد دەکەن، سنوورەکەش زیاد دەکات، تەنیا ئەو گرێبەستانەی واژۆ کراون دەتوانرێت بە فەرمی هەژمار بکرێن.
هەڵاوسانی دەستکردی پرێمەرلیگ
جگە لە بودجە و تێچووەکانی لالیگا، خاڤیێر گۆمێز باسی لە هاوسەنگی دارایی خولە گەورەکانی ئەوروپا کرد و گوتی:
مۆدێلی وەبەرهێنان لە هەر پاڵەوانییەتییەکدا بەندە بە دروستکردنی پێکهاتەی تیمەکەوە. لە ئیسپانیا، ژمارەی ئەو خولەکانەی کە یاریزانانی پێگەیشتووی ئەکادیمیا یارییان تێدا دەکەن زۆر بەرزترە لە شوێنەکانی دیکە. پارەی زیاتر خەرج دەکرێت بۆ هێشتنەوەی بەهرەکان لەبری کڕینیان. بەراورد لەگەڵ پرێمەرلیگ، ئەو یاسایانەی یاریی خاوێنی دارایی کە ئەوان پەسندیان کردووە، رێگە بە یانەکان دەدات رێژەیەک لە داهاتەکانیان لەگەڵ قازانجەکانی فرۆشتنی یاریزانان خەرج بکەن. چەندین پێوەری کۆنترۆڵکردن هەن.
بەرپرسەکەی لالیگا سەبارەت بەو ئاڵنگارییانەی، کە یانە پیشەگەرەکان رووبەڕووی دەبنەوە هۆشدارییدا و گوتی:
هەڵاوسانی دەستکرد دروست دەبێت بۆ خۆبەدوورگرتن لە سزاکان، رێک وەکوو ئەوەی لە ئیتاڵیا روویدا. تێچووەکانی گواستنەوە و مووچەکان دەبنە هەڵاوسان، لالیگا و پاڵەوانییەتییەکانی دیکەش لەگەڵ خۆیان رادەکێشن.



