
یاریگا –
بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ، یەکێتیی تۆپی پێی عێراق تیروپشکی یارییەکانی قۆناخی 16ـی جامی عێراق بۆ وەرزی 2025-2026 رابکێشێت.
ئەم قۆناخە بە بەشداری 16 یانە بەڕێوەدەچێت کە ململانێیەکی سەخت بۆ گەیشتن بە نازناوەکە و دەستەبەرکردنی کورسییەکی کیشوەری دەکەن.
خەڵاتێکی گەورە چاوەڕێی پاڵەوان دەکات
گرنگی ئەم وەرزەی جامی عێراق تەنیا لە بەدەستهێنانی جامەکەدا نییە، بەڵکو بەپێی بڕیاری نوێی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا، پاڵەوانی جامی عێراق راستەوخۆ بلیتێکی بەشداریکردن لە قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا 2 بەدەستدەهێنێت. ئەمەش وایکردووە هەموو یانەکان بەوپەڕی هێزەوە شەڕ بۆ بەدەستهێنانی ئەم دەرفەتە زێڕینە بکەن.
16 یانەکە کێن؟
ئەو یانانەی ئەمڕۆ لە تیروپشکەکەدا ناویان دەبێت، تێکەڵەیەک لە یانە سەرەکییەکانی خول و یانە سەرکەوتووەکانی قۆناخی پێشوون:
شەش یانەی یه‌كه‌می وه‌رزی رابردووی خول
هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی (شورتە — زەورا — تەڵەبە — قوە جەوییە — نەفت — زاخۆ) وه‌رزی رابردوو له پله‌كانی پێشه‌وی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق بوون به پێی سیسته‌مه‌كه ئه‌و یانانه تاوه‌كو قۆناخی شازده به‌شداری ناكه‌ن و له قۆناخی شازده‌وه دێنه نێو كێبركێی جامی عێراق.
یانە سەرکەوتووەکانی قۆناخی 32 :
ئه‌و یانانه‌ی له قۆناخه‌كانی رابدروو گه‌یشتوونه‌ته قۆناخی شازده ژماره‌یان 10 یانه‌یه یانه‌كانیش پێك دێت له؛
(هەولێر — دهۆک — کەربەلا — کەرخ — غەراف — غاز باکوور — بەحری — حەشدی شەعبی — موسڵ — مینا). له‌گه‌ڵ شه‌ش یانه‌كه‌ی دیكه ژماره‌یان ده‌بێته 16 یانه و ئه‌مرۆ تیروپشكیان بۆ ده‌كرێت.
سیستەمی یارییەکان و کاتەکەی
بەپێی بڕیاری لیژنەی پێشبڕکێکان، یارییەکانی ئەم قۆناخە لە 5ـی حوزەیرانی 2026 ده‌كرێت، یارییەکان بە شێوازی یەک یاری یەکلاکەرەوە دەبن، واتە براوە راستەوخۆ دەگاتە قۆناخی هه‌شت و دۆڕاویش ماڵاوایی دەکات.
له تیروپشكه‌كه له‌م قۆناخه ئه‌گه‌ر یانه‌یه‌ك له قۆناخی 32 یاریی له یاریگای خۆی كردبێت له‌م قۆناخه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ده‌كات و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ردوو یانه یارییه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی كردبێت یان له یاریگای خۆی كردبێت ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته تیروپشكیان بۆ ده‌كرێت.
هەرسێ یانەی کوردستان (هەولێر، دهۆک و زاخۆ) لەم قۆناخە به‌شدارن و چاویان لەوەیە مێژوویەکی نوێ بۆ وەرزشی کوردستان بنووسنەوە.



