دەرفەتێک بۆ بوژانەوە؛ فیفا بۆ هەر یاریزانێک لە مۆندیال، پارە بە یانەکان دەدات
چەند پارە وەردەگرن؟

یاریگا –
ئەو یانانەی رێگە بە یاریزانەکانیان دەدەن بۆ پاڵەوانێتییەکانی وەکوو جامی جیهانی بچنە هەڵبژاردە نیشتمانییەکانیان، لەڕووی داراییەوە لە رێگەی بەرنامەی قازانجی یانەکان قەرەبوو دەکرێنەوە.
هەڵبژاردەی زیاتر هەیە و لەبەر ئەوەشە یاریزانی زیاتر لە رابردوو بەشداریی لە مۆندیالی 2026 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا دەکەن، کە ئەمە یەکەم مۆندیال دەبێت 48 وڵات تێیدا بەشدار بن. فیفا ریکۆردی پێشووی داهاتی بەدەستهاتوو لە پاڵەوانییەتییەکە دەشکێنێت، هەرچەندە ناچاریش دەبێت پارەیەکی زیاتر لە رابردوو بە یانەکان بدات، بەرامبەر مۆڵەتدان بە یاریزانەکان بۆ چوونە هەڵبژاردە نیشتمانییەکانیان بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک.
ئەو یانانەی یاریزانەکانیان بۆ مۆندیال ئازاد دەکەن، لەڕووی داراییەوە لە رێگەی بەرنامەی قازانجی یانەکانی فیفاوە قەرەبوو دەکرێنەوە. ئەم سندووقە لە ساڵی 2010 دامەزراوە، کە بەشێک لە قازانجەکان بە تایبەتی بۆ ئەو یانانە تەرخان دەکرێت کە بۆ بەشداریکردن ناو تۆمار دەکەن.
The greatest show in the world is ready. Are you? 🏆#FIFAWorldCup pic.twitter.com/ISxLhuLUkm
— FIFA World Cup (@FIFAWorldCup) April 1, 2026
بەرنامەکە چۆن کار دەکات؟
فیفا چۆنییەتی کارکردنی بەرنامەکە بەم شێوەیە روون دەکاتەوە:
کۆی گشتی ئەو پارەیەی بۆ بەرنامەی قازانجی یانەکانی فیفا تەرخانکراوە، دابەشی کۆی گشتی ئەو رۆژانە دەکرێت کە سەرجەم یاریزانەکان لە پاڵەوانییەتییەکەدا بەشدارییان کردووە. ئەم هاوکێشەیە بڕگەی ‘بۆ هەر یاریزانێک، بۆ هەر رۆژێک’ بەرهەم دەهێنێت، کە دەتوانرێت بۆ ژەژمارکردنی قازانجە شایستەکان بەکاربهێنرێت.
پاشان ژمارەی بەشداریی رۆژانە لێکدانی ئەو رۆژانە دەکرێت کە یاریزانێک لە پاڵەوانێتییەکەدا بەشداریی دەکات، کە ماوەی رێگەپێدانی بۆ پێشبڕکێکە تاوەکوو رۆژی کۆتا یاریی هەڵبژاردە نیشتمانییەکەی دەگرێتەوە. بۆیە، هەرچەندە هەڵبژاردەیەک لە پاڵەوانییەتییەکە قۆناخی زیاتر ببڕێت، یاریزانانی ئەو تیمە زیاتر بۆ یانەکانی خۆیان بەدەست دەهێنن. هەموو یاریزانانی نێو پێکهاتەی هەڵبژاردەیەکی نیشتمانی بڕی قازانجی یەکسانیان بۆ تەرخان دەکرێت، بێگوێدانە کاتی یاریکردنیان لە پێشبڕکێکەدا.
🚨 FIFA will pay clubs close to $11,000 per day for every player released for the 2026 World Cup. 🌍💰
Even if a nation crashes out in the group stage, clubs are still guaranteed to receive around $250,000 per player. 🤑
(Source: @MktRegistrado) pic.twitter.com/4MYNUw6E6L
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 12, 2026
پارەی زیاتر و فراوانکردنی شایستەیی
یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانییش بۆ یەکەمجار لە خولی 2026 خرانەنێو بەرنامەکەوە، کە فیفا 355 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ دابەشکردن بەسەر ئەو یانانەی یاریزانەکانیان بەشدارییان تێدا کردووە.
بۆ پاڵەوانییەتیی ئەم هاوینە، فیفا بڕی دروستی ئەو پارەیەی کە هەر یانەیەک وەریدەگرێت پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام راپۆرتەکان دەڵێن کە لە دەوروبەری 11 هەزارە دۆلارە بۆ هەر رۆژێک.
ئەمەش دەگاتە نزیکەی 250 هەزار دۆلار بۆ ئەو یاریزانەی کە هەڵبژاردەی نیشتمانییەکەی لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا دەچێتەدەرەوە، کە ئەمە کەمترین بڕی پارەیە.
هەمان ئەو بڕگەیە بەسەر هەموو یانەکان جێبەجێ دەبێت، ئینجا ریال مەدرید بێت، بارسێلۆنا بێت، یان یانەی کوردییەکان، کە پێدەچێت ژمارەیەک یاریزان بۆ هەڵبژاردەی عێراق دەستەبەر بکەن.



