
یاریگا –
کارلۆس تێڤێز سێیەمین یانەی وەک راهێنەر گۆڕی و دەستبەرداری پۆستەکەی تالیرێس کۆردۆبا بوو.
تێڤێز ناوێکی دیار و ناسراوی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانە گەورەکانی ئەورپایە وەک مانچێستەر یونایتد، مانچێستەر سیتی و یوڤێنتوس.
ناوبراو لەدوای وازهێنانی لە یاریکردن، روویکردە دونیای راهێنەرایەتی و بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2022 بوو پۆستی راهێنەرایەتی رۆزاریۆ سەنتراڵی وڵاتەکەی وەرگرت. پاشان لە 2023-2024 ئەزموونی ئیندیپێندێنتیشی کرد پێش ئەوەی تالیرێس کۆردۆبا تاقی بکاتەوە.
تێڤێز ساڵی 2025 لە ئاڵنگارییەکی دیکەدا کۆردۆبای وەرگرت، بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە لەم وەرزە کە لە 16 یارییدا تەنها 26 خاڵی کۆکردووەتەوە، بە رێککەوتنێکی دوولایەنە لەگەڵ یانەکەی لێکجیابوونەوە. ئەوەش واتا دوای لە 12 مانگ لە مانەوەی لەو پۆستە.
لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا لە پێگەکانی خۆیان، یانەکە، سوپاسی تێڤێز و تیەمەکەیان کرد بۆ خزمەتەکانیان بەدرێژایی ئەو ماوەیە:
🔵 ¡𝐌𝐮𝐜𝐡𝐚𝐬 𝐆𝐫𝐚𝐜𝐢𝐚𝐬 𝐂𝐚𝐫𝐥𝐢𝐭𝐨𝐬!
Agradecemos a todo el cuerpo técnico por el trabajo realizado durante estos doce meses. pic.twitter.com/HTOSVf6qgT
— Club Atlético Talleres (@CATalleresdecba) May 13, 2026



