ئه‌مریکا

تێڤێز لە گەرماو تەندروستی تێکدەچێت

یاریگا

کارلۆس تێڤێز راهێنەری یانەی ئیندێپێندێتی ئەرجەنتین لەکاتی خۆشوردن لە گەرما تەندروستی تێکدەچێت و لە هۆش خۆی دەچێت.

تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی پێشووی تانگۆ، لە کاتی خۆ شوردن لە گەرما، لە ناکاو باری تەندروستی تێکدەچێت و لەهۆش خۆی دەچێت.

تێڤێز دوای ئەوەی لە هۆش خۆی دەچێت، دەکەوێتە سەر زەوی و نیوچەوانی بەر زەوی دەکەوێت و ئازاری پێدەگات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەهۆی بەر زەوی کەوتنی، تێڤێز نێوچەوانی بریندار دەبێت رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و بەم هۆیەوە 10 تەقەلی لێدەدرێت.

کارلۆس تێڤێز دوای چەند کاتژمێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە، تیڤێز گەڕاوەتەوە ماڵەوە و تەندروستی جێگیر بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button