ئه‌مریکائیتاڵیاگرنگترین

کارلۆس تێڤێز: هاوژینەکەم دەیەویست بمکوژێت !

یاریگا –

کارلۆس تێڤێز، بۆ یەکەمجار باس لە جێهێشتنی یوڤێنتوس و گەڕانەوەی بۆ بۆکا جونیۆرز کرد.

لە ساڵی 2015دا، تێڤێز ئەستێرەیەکی دیاری سێریا ئەی بوو، بەڵام لە پڕ بڕیاری گەڕانەوەی بۆ ئەرجەنتین دا و روونیدەکاتەوە، بڕیارەکەی بەبێ گەڕانەوە بۆ رای هاوژین و خێزانەکەیدا.

تێڤێز لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت روونیکردەوە

بەڕاستی ساتێکی زۆر خۆشبوو کاتێک بڕیاری گەڕانەوەی بۆ ئەرجەنتیندا، ڤانێسای هاوژینم، دەیەویست بمکوژێت. چونکە هەموو شتێک لە ئیتاڵیا بە دڵی ئەو بوو. ئیتاڵییەکان وەک ئێمەی ئەرجەنتینین، بەشێکن لە دڵی من و بەردەوام تێیدا دەمێننەوە.

دوای کاروانێکی 20 ساڵە لە یاریگا جیاوازەکانی ئەوروپا و جیهان، کارلۆس بووە راهێنەری ئیندیپێندیێنتی ئەرجەنتینی و سەرباری ئەمەش، چاوی لە پۆستێکی هاوشێوەیە لە ئەوروپا.

تیمە نوێیەکەی تێڤێز لە وەرزی رابردوودا، پلەی 24می لە کۆی 28 یانە بەدەستهێنا و دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ، شوێنپەنجەی خۆی دیار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button