
یاریگا –
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئیستادیۆ دیپۆرتیڤۆ، ئەستێرەکەی ریال مەدرید بەوە تۆمەتبار دەکرێت زانیارییە هەستیارەکانی ناوەوەی ژووری خۆگۆڕینی ریال مەدریدی دزە پێکردووە.
دەگوترێت دانی سێبایۆس وردەکاریی وردی ململانێی نێوان ئۆرێلیەن چوامێنی و فێدی ڤاڵڤێردی بۆ میدیاکان باس کردووە، ئەو کێشەیەی کە بەپێی راپۆرتەکان لە کاتی مەشق و راهێنانەکاندا گەیشتووەتە ئاستی شەڕی دەستەویەخە و جەستەیی.
ئالڤارۆ ئاربێلوای راهێنەر گومانی زۆری لە سێبایۆس هەیە کە چیرۆکەکانی بۆ میدییاکان گواستبێتەوە. گرژییەکانی نێوان ئەم دووانە گەیشتووەتە لووتکە، دوای ئەوەی سێبایۆس زانیویەتی کە ئاربێلوا لەبەردەم یانەیەکی خوازیاردا، کە پێش دەستپێکردنی بازاڕی هاوینە ویستوویانە گرێبەستی لەگەڵ بکەن، قسەی خراپ و سووکی لەسەر کردووە.
دوای دوورخستنەوەی سێبایۆس لە پێکهاتەی تیمەکە بەرامبەر ریال بێتیس لە 24ـی نیساندا، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پەیوەندی نێوان یاریزانەکە و راهێنەر بە تەواوی داڕماوە و هیچ رێگەیەک بۆ چاککردنەوەی نەماوە.



