ئیتاڵیاگرنگترین

دوای 25 خولەک بەشداریکردن فیۆرێنتینا گرێبەستی تارق لامپتی هەڵوەشاندەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی فیۆرێنتینا گرێبەستی تارق لامپتی هەڵوەشاندەوە و خۆری ئەو ئەستێرە غانیە هەرزوو لەو یانەیە ئاوابوو.

لامپتی لە 1ی سێپتەمبەری 2025 لە بڕایتنەوە پەیوەندی بە فیۆرێنتیناوە کرد، بەڵام هەرزوو نەهامەتی بەرۆکی گرت کاتێ دوای 20 رۆژ دووچاری پێکانێکی سەخت هات لە ئەژنۆیدا.

ئەمشەو یانە ئیتاڵییەکە، وەک لە بەیاننامەیەکدا لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردووەتەوە، بە رێککەوتنێکی دوولایەنە گرێبەستی یاریزانە 25 ساڵیەکەی هەڵوەشاندەوە کە تەنیا 25 خولەک بە درێسەکەیانەوە دەرکەوتبوو لە کۆی ئەو ماوەیەی لەگەڵ ڤیۆلا بوو.

لەدوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی، ئێستا تارق یاریزانێکی ئازادە لە بازاڕەکە و هەر یانەیەک دەتوانێ پەیوەندی پێوە بکات بۆ گواستنەوەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button