ئیسپانیاگرنگترین

خەزێنەی بارسێلۆنا دەبوژێتەوە؛ داهاتی پاڵەوانی لالیگا ئاشکرا دەکرێت

بارسێلۆنا لە مێرکاتۆی هاوینە دەستکراوەتر دەبێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دوای بەدەستهێنانی نازناوی لالیگای وەرزی 2025/26 دەستبەجێ پاداشتی بەدەستهێنانی نازناوەکە وەرناگرێت، بەڵام لە چەند رێگەیەکی جیاوازەوە گەورەترین پاداشتی دارایی ئەم وەرزەی خولەکە بەدەستدەهێنێت، بەتایبەت لە داهاتی پەخشی تەلەڤیزیۆنییەوە.

بارسێلۆنا بە بەردێک زیاتر لە چۆلەکەیەکی کوشت، دوای ئەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگای یەکلایی کردەوە و جیاوازی نازناوەکانی لالیگای لەگەڵ ریال مەدرید بۆ 7 نازناو کەمکردەوە و زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆش داهات بەدەستدەهێنێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا بەهۆی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی لالیگا، لە داهاتی پەخشی تەلەڤیزیۆنی پشکی شێری بەردەکەوێت و %17ـی داهاتی ئەم وەرزە بۆ یانە کاتالوونیەکە دەبێت کە بڕکەی لە 57 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و 6 بۆ 7 ملیۆن یۆرۆ زیاتر لە خاوەن پلەی دووەم پارە وەردەگرێت، ئەمەش رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە دیاریکردنی سنووری مووچەی تیمەکە و بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان.

جیا لەو بڕە داهاتە، یانەکانی دیکە بەشێوەیەکی جێگیر و بەگوێرەی پێگەی جەماوەرییان بەشێکی دیکە داهات لە پەخشی تەلەڤیزیۆنییەوە وەردەگرن، بە کۆکردنەوەی ئەو بڕە داهاتەش بارسێلۆنا نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆی دیکەی لە رێگەی پەخشەوە دەستدەکەوێت و داهاتی ئەم وەرزەی تەنیا لە رێگەی پەخشی تەلەڤیزیۆنی یارییەکانی لالیگا دەگاتە 100 ملیۆن یۆرۆ.

بارسێلۆنا جیا لە داهاتی پەخش، نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆی دیکەی لە رێگەی بازرگانییەوە دەستدەکەوێت و داهاتی ئەم وەرزەی تەنیا بە بۆنەی بردنەوەی لالیگا بۆ نزکەی 150 ملیۆن یۆرۆ بەرزدەبێتەوە.

هاوکات یانە کاتالوونیەکە بەهۆی ئەوەی راستەوخۆ بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ سەرکەوتووە، بڕی 18 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت و کۆی داهاتەکەی دەگاتە 168 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button