
یاریگا –
بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکی هانزی فلیک، ریال مەدرید سەرەخۆشی لە بارسێلۆنا دەکات.
ریال مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە و دڵتەنگی خۆیان بۆ کۆچی دوایی باوکی هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا دەربڕیووە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری راهێنەرە ئەڵمانییەکە دەکەن.
یانەی ریال مەدرید، سەرۆک و ئەنجومەنی کارگێڕیی یانەکە، بەوپەڕی خەم و پەژارەوە سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی باوکی هانزی فلیک، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دەکەن.
ریال مەدرید هاوخەمیی و هاوسۆزیی قووڵی خۆی بۆ خێزان و تەواوی ئازیزانی کۆچکردوو دەردەبرێت. رۆحی شاد بێت.
Comunicado Oficial.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) May 10, 2026
ئەم بەیانییە باوکی هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا کۆچی دواییکردووە، هانزی فلیک لە ژووری جلگۆڕین هەواڵەکەی بە یاریزانەکان راگەیاندووە.
فلیک سەرەڕای ئەوەی باوکی کۆچی دواییکردووە، بەڵام ئەمشەو لەگەڵ تیمەکەی دەبێت و لە کلاسیکۆ ئامادە دەبێت.



