
یاریگا –
لە نوێترین پێشهاتدا و تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش کلاسیکۆی زەوی، کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی یانەی ریال مەدرید بە فەرمی لە لیستی یاریزانانی یانەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا دوورخرایەوە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئێمباپێ دوێنێ نەیتوانیبوو راهێنانەکان بە تەواوی بکات و لەدوایین پێنج خولەکی کۆتایی مەشقەکان هەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە و بە یانەکەی گوتووە ناتوانێت بەم ئازارەوە یاریی بکات. ئەم بەیانییە لە ڤاڵدێبێباس تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆ کرا، بەڵام دەرەنجامەکان دڵخۆشکەر نەبوون و بڕیاردرا لە مەدرید بمێنێتەوە. ئەمە زیانێکی گەورەیە بۆ ریال مەدرید، چونکە کیلیان خاوەنی تۆمارێکی بێوێنەیە بەرامبەر بارسێلۆنا و تێکڕا هەر 67 خولەکێک گۆڵێکی لێکردوون.
🚨 Sorpresa total en el Clásico: Kylian Mbappé no aparece en la convocatoria del Real Madrid para el partido de esta noche ante el Barcelona 😳⚪️ pic.twitter.com/RPK09jjWys
— MARCA (@marca) May 10, 2026
ئێمباپێ دەیویست لەم یارییەدا بە ئاستێکی بەرز وەڵامی ئەو رەخنانە بداتەوە کە بەهۆی گەشتە تەمومژاوییەکانی بۆ ئیتاڵیا و فەرەنسا ئاڕاستەی کرابوون، بەڵام ئێستا دەبێت لە دوورەوە سەیری یارییەکە بکات و هاندەرانیش هێشتا بە گومانەوە لە پابەندبوونی دەڕوانن.
خاڵی ئەرێنی لیستەکە گەڕانەوەی تیبو کورتوایە کە چاوەڕواندەکرێت لە کامپ نۆو پارێزگاریی لە گۆڵی مێرەنگی بکات. لە بەرامبەردا، دانی سێبایۆس بە بڕیارێکی هونەری لە لیستەکە دەرکراوە، هەرچەندە ئاربێلوا رەتیکردەوە کێشەی تایبەتی لەگەڵ یاریزانەکان هەبێت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکەی نزیک لە مێرێنگی، بەهۆی دەمەقاڵێی نێو نووسینگەی راهێنەرەوە سێبایۆس دوورخراوەتەوە.



