ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

داهاتووی کیران تریپیێر لەنێوان ئینگلتەرا و تاقیكردنەوەیەکی نوێ لە دەرەوەی وڵات

کۆتایی گەشتە مێژووییەکە

Yariga App

یاریگا –

کیران تریپیێر، بەرگریکاری ئینگلیزی یانەی نیوکاسڵ یونایتد، دوای بڕیاری رۆیشتنی لە یانەکەی، هێشتا چارەنووسی نادیارە و وێستگەی داهاتووی دیار نییە.

تۆڕی BBC بڵاویکردووەتەوە، سێ منداڵەکەی تریپیێر رۆڵی سەرەکیان لە هەڵبژاردنی وێستگەی داهاتووی یاریزانەکە دەبێت؛ لە ئینگلتەرا دەمێنێتەوە یان جارێکی دیکە ئەزموونێکی دیکە لە دەرەوەی وڵات تاقیدەکاتەوە؟

کاتێک لە کانوونی دووەمی ساڵی 2022 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە نیوکاسڵ، یانەکە لە مەترسی دابەزیندا بوو. تریپیێر یەکەم گرێبەستی گەورەی سەردەمی خاوەندارێتی نوێی یانەکە [سعوودییەکان] بوو. ئەو نەک تەنیا بۆ پارە رووی لە یانەکە نەکرد، بەڵکوو مووچەکەشی کەمکردەوە و بووە هۆی ئەوەی ئەستێرەکانی وەکوو برۆنۆ گیومارێش متمانەیان بۆ دروست بێت و پەیوەندی بە یانەکەوە بکەن.


ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ، تریپیێر بە نموونەی بەردەوامی و سەرکردایەتی وەسف دەکات. رۆیشتنی بەرگریکارە ئینگلیزییەکە لەم هاوینە، تەنیا لەدەستدانی یاریزانێکی باڵی راست نییە، بەڵکوو دروستبوونی بۆشاییەکی گەورەیە لە ژووری خۆگۆڕین، چونکە کەسێک بوو لە کاتی شکستی قورسیشدا هێمنی بۆ تیمەکە دەگەڕاندەوە.

تریپیێر لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتد 158 یاریی کردووە، لەو ژمارە یارییە 4 گۆڵی کردووە و 129 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button