چامپیۆنزلیگگرنگترین

یەکەمین کاردانەوەی ناسر خلێفی دوای سەرکەوتنیان جارێکیتر بۆ فیناڵی چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا –

ناسر خلێفی نزیکە لە بەدیهێنانی خەونێکی دیکەی گەورە کە لەمێژە کاری بۆ دەکات، ئەویش بردنەوەی نازناوێکی دیکەی چامپیۆنزلیگە.

ئەمشەو پاریس سانجێرمان بە گۆڵێک لەگەڵ بایرن میونشن لەنێو یاریگای ئالیانز ئارێنا یەکسان بوو. پاریسیەکان بە کۆی هەردوو یاری 6-5 بۆ دووەم ساڵی لەسەریەک سەرکەوتن بۆ فیناڵی چامپیۆنزلیگ.

دوای یارییەکە خلێفی کە 15 ساڵ بەرلە ئێستا یانەکەی کڕیەوە و بووە خاوەنی، ستایشێکی بێ وێنەی یاریزانەکانی کرد و وتی

دوو فیناڵی لەسەریەک شتێکی ناوازەیە. ئێمە یاریزانمان نییە، جەنگاوەرمان هەن. خاوەنی تیمێکی تۆکمەین. بایرن میونشن تیمێکی نایابە، یاریزانەکانیشی نایابن. یارییەکی ناوازەبوو بۆمان. ساڵی رابردوو لێرە مێژوومان نووسیەوە، ئێستاش دەمانەوێ مێژووی پاریس بنووسینەوە.

دەربارەی فیناڵەکە، سەرمایەدارە قەتەریەکە وتی

ئەوە خەونە بۆ ئێمە دووجار لەسەریەک ببینە پاڵەوان. ئەستێرەی ئێمەش هەموو تیمەکەیە، هەرهەمووی دەجەنگێت. هەر ئەوەشە تۆپی پێ، ئەوەیە پی ئێس جی. زۆر ناوازەیە کە خاوەنی راهێنەرێکی وا نایابین. خاوەنی باشترین هاندەرین، تەنها گوێمان لە هاندەرەکانی خۆمان بوو!

پاریس بە را‌هێنەرایەتی لویس ئێنریکی لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە کە 30ی ئەم مانگە لەبوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button