
یاریگا –
ڤۆیچێخ چێزنی بڕیاریداوە لە یانەی بارسێلۆنا بمێنێتەوە و ساڵی کۆتایی گرێبەستەکەی تەواو بکات.
گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە ئۆفەرێکی دوو ساڵەی یانەیەکی گەورەی لالیگای رەت کردەوە کە تێیدا دەبوو بە گۆڵپارێزی سەرەکی. ئەو پێی باشترە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر بزانێت دەبێت رۆڵێکی لاوەکیش بگێڕێت، بەتایبەتی ئەگەر یانەکە لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ ئالێکس رێمیرۆ واژۆ بکات.
چێزنی کە تەمەنی 36 ساڵە، پێشتر لە ساڵی 2024 و دوای تەواوبوونی کاروانی وەرزشیی لەگەڵ یوڤێنتوس و هەڵبژاردەی پۆڵەندا وازهێنانی راگەیاندبوو، بەڵام ئێستا دڵخۆشی خۆی دەخاتەپێش پارە و خولەکی یاریکردن. بارسێلۆنا قایلی کرد بگەڕێتەوە بەهۆی پێکانە درێژخایەنەکەی مارک ئاندرێ تێر شتێگن، دوای ئاستە بەرزەکەی و کاریگەری لەنێو ژووری خۆگۆڕیندا، یانەکە گرێبەستێکی نوێی تاوەکوو حوزەیرانی 2027 پێشکەش کرد.
ئەو متمانەی هانزی فلیکی راهێنەری هەیە و هەست دەکات لەنێو پێکهاتەکەدا نرخ و بەهای پێدەدرێت، هەروەها چێژ لە یارمەتیدانی گەشەکردنی خوان گارسیا دەبینێت. تەنانەت ئەگەر هەمیشە یاریش نەکات، بڕوای وایە ئەزموونەکەی دەتوانێت یارمەتی ئەم تیمە لاوە بدات.
هۆکاری خێزانیش رۆڵێکی گەورە دەگێڕێت؛ لیامی کوڕی لە تیمی لاوانی بارسێلۆنا یاریی دەکات و کچە بچووکەکەشی لە دایەنگە جێگیر بووە. مارینای هاوسەریشی کە گۆرانیبێژە، ستۆدیۆیەکی تۆمارکردنی لە بارسێلۆنا هەیە و پلانی هەیە لەوێ لەگەڵ هونەرمەندانی دیکە کار بکات.



