جیهانگرنگترین

بۆمبی مێرکاتۆ؛ نێیمار لە پەیوەندیکردن بە یانەیەکی گەورە نزیک دەبێتەوە

نێیمار سوپرایزێکی مێژوویی ئامادە دەکات

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤا، دووبارە دەگەڕێتەوە نێو چەقی بایەخی میدیا جیهانییەکان؛ لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕێی بڕیاری کارلۆ ئانچێلۆتی دەکەن بۆ بانگهێشتکردنی بۆ مۆندیال، دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە یانەیەکی ئەفسانەیی ئەرجەنتینی جیهانی وەرزشی هەژاندووە.

گرێبەستی نێیمار لەگەڵ یانەی سانتۆس لە مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو کۆتایی دێت. بەگوێرەی رۆژنامەی Olé ـی ئەرجەنتینی، یانەی بۆکاجونیۆرز بە جیددی بیر لە گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەکاتەوە و دەیەوێت پڕۆژەیەکی گەورە بۆ بردنەوەی جامی لیبەرتادۆرێس دروستبکات.

یانە ئەرجەنتینییەکە کە ئێستا کار لەسەر گواستنەوەی پاولۆ دیبالا دەکات، نێیمار وەکوو کێکی سەر خەرمانەکە دەبینێت. بوونی هاوڕێ کۆنەکانی نێیمار وەکوو پاریدێس و هێرێرا لە نێو بازنەی بۆکا، رەنگە هۆکارێکی بەهێز بن بۆ ئەوەی نێیمار بڕیارێکی مێژوویی بدات و روو لە ئەرجەنتین بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button