ئه‌مریکاگرنگترین

کێشەیەکی دیکەی نێیمار؛ لە راهێنانەکان لە کوڕەکەی رۆبینیۆ دەدات

سانتۆس هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم بابەتە نادات

Yariga App

یاریگا –

نێیمار لە کاتی راهێنانەکانی سانتۆس لەگەڵ رۆبینیۆ جونیۆر تووشی دەمەقاڵێ دەبێت.

نەیمار لە کاتی راهێنانەکانی یانەی سانتۆس لە ناوەندی راهێنانی CT Rei Pelé لەگەڵ رۆبینیۆ جونیۆر تووشی کێشە و دەمەقاڵێ بوو. ئەم رووداوە لە کاتی راهێنانی ئەو یاریزانانەدا روویدا کە لە یاری رابردووی تیمەکە بەرامبەر پاڵمێراس بەشدارییان نەکردبوو. بەگوێرەی راپۆرتەکان، دوای ئەوەی یاریزانە لاوەکەوە نێیمار دەبڕێت، تووڕە بووە و هەستی کردووە بێڕێزی پێکراوە؛ داوای لێکردووە هێور بێتەوە، بەڵام دۆخەکە بە خێرایی بۆ دەمەقاڵێ گۆڕاوە .

هەردوو یاریزانەکە دەستیان کردووە بە پاڵنان بە یەکدییەوە و بەلایەنی کەمەوە گەواهیدەرێک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە نێیمار زللەیەکی لەو یاریزانە لاوە داوە. دواتریش نێیمار بە تاکڵێکی بەهێز رۆبینیۆ جونیۆری خستووەتەسەر زەوی. یانەکە بڕیاریدا هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم بارودۆخە نەدات، هەروەها بریکاری رۆبینیۆ جونیۆریش گوتی کە هیچ لێدوانێک نادات، لە کاتێکدا تیمی نێیمار رایانگەیاند کە ئاگاداری رووداوەکە نین.

ئەم بارودۆخە بووە هۆی دروستبوونی گرژی لە پشت پەردەکان و بریکارەکانی رۆبینیۆ جونیۆر سکاڵایان گەیاندە کارگێڕی یانەکە. لەگەڵ ئەوەشدا، نێیمار دواتر لە ناوەندی راهێنانەکان داوای لێبووردنی لەو یاریزانە لاوە کرد و سەرچاوەکان دەڵێن کێشەکە ئێستا چارەسەر بووە. ئەم دووانە بەوە ناسراون کە پەیوەندییەکی نزیکیان هەیە، کە وەکوو مامۆستا و قوتابی وایە.

نە نێیمار و نە رۆبینیۆ جونیۆر لە یارییەکەی پاڵمێراس بەشدارییان نەکردبوو، هەر بۆیە لەم راهێنانەدا ئامادە بوون. کوکای راهێنەر پشتڕاستی کردەوە کە نێیمار بۆ یاریی رۆژی سێشەممە بەرامبەر یانەی ریکۆلێتا لە جامی سودامێریکانا لە پێکهاتەی یانەکەدا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button