ئه‌ڵمانیاگرنگترین

لە دۆزەخی کیێڤەوە بۆ بەهەشتی بۆندسلیگا؛ چیرۆکی هەستانەوەی لۆریس کاریوس

کاریوس دووبارە مێژووی نووسییەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای هەشت ساڵ لەو شەوە تاریکەی کیێڤ لە ساڵی 2018، کە تێیدا لۆریس کاریوس بەهۆی دوو هەڵەی کوشندەوە لیڤەرپوولی لە نازناوی چامپیۆنزلیگ بێبەش کرد، ئێستا ئەم گۆڵپارێزە تەمەن 32 ساڵانییە لە ناو دڵی یانەی شاڵکەدا ژیانێکی نوێی دۆزیوەتەوە.

کاریوس کە رۆژانێک وەکوو یاریزانێکی خانەنشینکراو سەیر دەکرا، دووبارە مێژووی نووسییەوە. رۆژی شەممە بۆ کاریوس تەنیا سەرکەوتنی یانەیەک لە یارییەکدا نەبوو، بەڵکوو پاکبوونەوەی ناوبانگی بوو لەو پەڵە رەشەی کە ساڵانێک بوو پێوەی دەیناڵاند.

کاریوس لە لێدوانێکدا بۆ ئاژنسی فرانس پرێس دەڵێت؛

هەرگیز گومانم لە تواناکانی خۆم نەبوو، بەڵام گومانم هەبوو کە جارێکی دیکە کەسێک متمانەم پێ دەکاتەوە یان نا.

شاڵکە ئەو یانەیە بوو کە لە کانوونی دووەمی ساڵی 2025 ئەو متمانەیەی پێ بەخشییەوە. لەو کاتەدا شاڵکە و کاریوس وەکوو یەک وابوون؛ هەردووکیان کەوتبوون و پێویستیان بە هەستانەوە هەبوو.

ئامارەکانی کاریوس لەم وەرزەدا سەرسووڕهێنەرن و سەلمێنەری ئەوەن کە هۆکاری سەرەکیی سەرکەوتنەکانی شاڵکەیە؛

  • کەمترین گۆڵ؛ تەنیا 24 گۆڵی لێکراوە کە کەمترینە لە خولەکەدا.

  • بەربەستی بێدەنگ؛ کاریوس لە 29 یاریی 12 کلین شیتی کردووە و 65 سەیڤیشی کردووە، کە بەرزترین رێژەیە لە خولەکەدا. هەروەها لەکۆی چوار لێدانی سزا، دوو لێدانی گەڕاندووەتەوە و زیاتر لە پێنج گۆڵی سەد لە سەدی گەڕاندووەتەوە.

  • سەرکردایەتی:؛ فران بۆومن، بەڕێوەبەری وەرزشی شاڵکە دەڵێت: کاریوس تەنیا گۆڵپارێز نییە، سەرکردەیەکی راستەقینەیە لەناو یاریگا.

     

بابەتی زیاتر

Back to top button