
یاریگا –
لە پشت پەردەی گرێبەستە گەورەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا، ناوێکی نوێ خەریکە دەبێتە بڕیاردەری سەرەکی لە بارسێلۆنا.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای نایاگرا سپۆرتس بە سەرکردایەتی ئاندی بارا و خوانما لۆپێز، ئێستا وەکوو کلیلی سەرەکیی بازاڕی گواستنەوەکانی یانە کاتالوونییەکە دەردەکەوێت.
ئەم کۆمپانیایە نامۆ نییە بە بارسێلۆنا؛ هەمان ئەو دەستەیە بوون کە دوو ساڵ لەمەوبەر دانی ئۆڵمۆیان هێنایە کامپ نۆو، هاوینی رابردووش رۆڵی سەرەکییان لە گواستنەوەی خوان گارسیا هەبوو. ئێستا، پەیوەندیی نێوان کارگێڕیی بارسێلۆنا و ئەم کۆمپانیایە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، ئەمەش وایکردووە بارسێلۆنا چاوی لەسەر ئامانجە گەورەکانی ئەوان بێت.
CONFIDENCIAL SPORT 🔴
🔝 La agencia que gana peso en el Barça y puede ser clave por Julián Álvarez
👉 Juanma López, de Niagara Sports, conserva una excelente relación con la cúpula del club rojiblanco
✍️ @Alfremartinezz https://t.co/2FnqarPt1u
— Diario SPORT (@sport) May 3, 2026
هەواڵە هەرە گەرمەکە پەیوەندی بە خولیان ئاڤارێز هەیە؛ خوانما لۆپێز، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی نیاگارا سپۆرتس، پەیوەندییەکی مێژوویی و زۆر بەهێزی لەگەڵ کارگێڕیی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید هەیە و ئەم پەیوەندییە دەبێتە پردێکی زێڕین بۆ بارسێلۆنا تاوەکوو بتوانێت ئالڤارێز رازی بکات بۆ پۆشینی درێسی بلاوگرانا. بوونی لۆپێز وەکوو نێوەندگیر، دەتوانێت ئاستەنگە دارایی و کارگێڕییەکان بۆ یانە کاتالوونییەکە ئاسان بکات.
نیاگارا سپۆرتس تەنیا کار لەسەر ئەستێرە جیهانییەکان ناکات، بەڵکوو ڤیکتۆر مونیۆز، هێرشبەرە درەوشاوەکەی یانەی ئۆساسۆناشی خستووەتە ژێر چەتری خۆیەوە. لێرەدا کێبڕکێیەکی توند هەیە؛ چونکە ریال مەدرید مافی پێشینەی کڕینەوەی ئەم یاریزانەی هەیە بە تەنیا 8 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام کاریگەریی نیاگارا سپۆرتس لە ناو بارسێلۆنا رەنگە هاوسەنگییەکە بەلای کاتالوونییەکە بشکێنێتەوە.



