ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

مۆرینیۆ یان کرووس؟ ریال مەدرید لەنێوان ئاگر و دانایی کێ هەڵدەبژێرێت؟

"ئاگرکوژێنەوەیەک کە خۆی ئاگر دەکاتەوە"؛ بۆچی گەڕانەوەی مۆرینیۆ بۆ مەدرید مەترسیدارە؟

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە بەردەم چارەنووسێکی مێژووییدایە؛ دوای چەندین پڕۆژەی شکستخواردوو، یانە شاهانەییەکە پەنا دەباتە بەر ئاژاوە و رابردووی مۆرینیۆ، یان دانایی و سەقامگیریی تۆنی کرووس هەڵدەبژێرێت؟

رۆژنامەی ئاس لە راپۆرتێکدا هێرشی توند دەکاتە سەر ئەو بۆچوونەی لەنێو یانەی ریال مەدرید پێیان وایە گەڕانەوەی مۆرینیۆ بژاردەیەکی گونجاوە و نووسیەتی گەڕانەوە بۆ رابردوویەکی تاریک، یان هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی روون؟ ریال مەدرید بۆ دەربازبوون لەم دۆخە، دەبێت لە نێوان قامچییەکانی مۆرینیۆ و ژیریی کرووس یەکێکیان هەڵبژێرێت.

لە هەمان ئەو هەفتەیەی کە بێنفیكا نازناوی خولی پورتوگالی دۆڕاند و رادەستی پۆرتۆی کرد، جۆزێ مۆرینیۆ، دەبووایە وەڵامی پرسیارەکان سەبارەت بە ئەگەری پەیوەندیکردنی بە ریال مەدریدەوە بداتەوە.

یانەکە نازناوەکەی لەدەستدا و کارگێڕییەکەشی خەڵاتی باشترین یاریزانی دا بە ناوبژیوان! ئەمە هێرشێکە بۆ سەر دەستپاکیی پاڵەوانێتییەکە و بەشێکە لەو ‘مۆرینیزمە’ ئاڵۆزەی کە پێشتریش لە فەنارباخچێ بینیمان، پێش ئەوەی بڕیاری دەرکردنی بدەن.

مۆرییۆ بووەتە بووکەڵەیەکی پۆپۆلیست، [ئاگرکوژێنەوەیەک کە خۆی ئاگر دەکاتەوە] راهێنەرێک کە لەسەر ئەفسانە و ناوبانگی رابردووی دەژی و دەیەوێت قامچییەکانی بۆ شکۆمەندییەک بەکاربهێنێت کە زیاتر لە میدیاکانەوە دەستیدەکەوێت نەک لەو یانانەی مووچەی پێدەدەن.

ریال مەدرید و تاقیکردنەوە شکستخواردووەکان
ئێستا ریال مەدرید یانەیەکی ونبوو و بێئامانجە، رەنگە لە کۆتاییدا پەنا بباتە بەر تۆپی پێیە کۆن و دەسەڵاتە تاڵەکەی مۆرینیۆ. لە ماوەی یەک ساڵدا، یانەی شاهانە هەموو شێوازەکانی تاقیکردەوە؛ سۆزی باوکایەتی لەگەڵ ئانچێلۆتی، شێوازی مۆدێرن و داهێنەرانە لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ و هەلپەرستی لەگەڵ ئالڤارۆ ئاربێلوا.

هیچ کام لەمانە سەرکەوتوو نەبوون و ئێستا وەسوەسەی کەوتنە نێو قسە ئاسانەکانی مۆرینیۆ لە ئارادایە، کە رەنگە زیاتر وەکوو قەڵغانێک بێت بۆ پاراستنی سەرۆکایەتی یانەکە نەک وەکوو چارەسەرێکی وەرزشی. تێگەیشتن لەم بڕیارە زۆر قورسە، بەتایبەت کاتێک دەبینین یانەکانی وەکوو پاریس سان جێرمان، بایرن میونشن و تەنانەت بارسێلۆنا چ جۆرە تۆپی پێیەک پێشکەش دەکەن و پێویستیان بە چ جۆرە یاریزانێکە.

تۆنی کرووس؛ چارەسەرە ئەقڵانییەکە
لە بەرامبەردا، بیرۆکەی ئەوەی تۆنی کرووس لە ئۆفیسێکەوە سەرکردایەتی پڕۆژەکە بکات، زۆر سەرنجڕاکێشترە، هەرچەندە بە تەواوی پێچەوانەی شێوازەکەی مۆرینیۆیە. ئەستێرە ئەڵمانییەکە نایەوێت تەنیا بووکەڵەیەک بێت، بەڵکوو دەیەوێت قورسایی لە بڕیارەکاندا هەبێت، مەدرید لە تۆپی پێی راستەقینە نزیک بکاتەوە و دانایی خۆی بخاتە خزمەت پڕۆژەکەوە.

ئێستا کرووس ژیانێکی زۆر ئارام بەسەردەبات بەهۆی ئەو ناوەندە وەرزشییەی بۆ منداڵان دروستیکردووە. لە هەمووی گرنگتر، کرووس دەتوانێت هەموو ئەو یاریزانە باشانە رابکێشێتە ریال مەدرید کە پێویستن، ئەو یاریزانانەی کە وەکوو پێشەنگ سەیری دەکەن؛ بە تەواوی پێچەوانەی مۆرینیۆ، کە دەبێتە هۆی تۆراندن و دوورخستنەوەی یاریزانان لە بازاڕی گواستنەوەدا. ئەمەش هۆکارێکە کە دەبێت کارگێڕیی مێرێنگی بە باشی هەڵیسەنگێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button