ئیسپانیاگرنگترین

بۆچی بارسێلۆنا گرێبەستی فێران تۆرێس نوێ ناکاتەوە؟

پلانێکی نوێ لە ئارادایە

Yariga App

یاریگا –

فێران تۆرێس لەنێو یاریگا وەڵامی هەموو رەخنەکان دەداتەوە، بەڵام بێدەنگیی یانەی بارسێلۆنا لەبارەی داهاتووی ئەم یاریزانە بووەتە جێگەی سەرنج.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی تۆرێس توانیویەتی لەم وەرزە 20 گۆڵ بکات، بەڵام دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، هێشتا هیچ ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش نەکردووە کە لە ساڵی 2027 کۆتایی دێت.

 تۆرێس لە یارییەکەی پامپلۆنا جارێکی دیکە سەلماندی بۆچی هانزی فلیک متمانەی پێیەتی. ئەو نەک تەنیا گۆڵ دەکات، بەڵکوو بە فشارە بەردەوامەکانی و دروستکردنی بۆشایی بۆ لیڤاندۆڤسکی، رۆحێکی دیکە دەبەخشێتە هێڵی هێرشبەری بارسا. فێران لە تەمەنی 26 ساڵیدا لە لووتکەی ئاستیدایە و یەکێکە لە سەرکردە کاریگەرەکانی نێو ژووری گۆڕینی یاریزانان.

فێران تۆرێس، یاریزانی بارسێلۆنا

رۆژنامە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بارسێلۆنا دەیەوێت فێران وەکوو کارتێکی فشار بەکاربهێنێت بۆ کەمکردنەوەی نرخی گرێبەستی خولیان ئالڤارێز، هەروەها کێشە داراییەکانی بارسا رێگرن لەوەی یانەکە بڕیارێکی خێرا بدات، بەڵام ئەگەر یانە کاتالوونییەکە پەلە نەکات لە بڕیاردان، رەنگە قرشەکە لەدەس بدات یان ناچار بێت بە نرخێکی کەم بیفرۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button