بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستان

دوو یانەی کوردستان ململانێی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بەڕازیل دەکەن

دەیەوێت یاریی بۆ یانەیەکی کوردستان بکات..

Yariga App

یاریگا –

یانەی دهۆک جارێکی دیکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لوکاس تورسی، بەرگریکاری بەڕازیلی دەستپێدەکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتوگۆکان زانیویەتی، یانەی دهۆک دەیەوێت جارێکی دیکە گرێبەست لەگەڵ لوکاس تورسی واژۆ بکات، کە ئەو بەرگریکارە بەڕازیلییە لە مانگی 12ـی 2024 پەیوەندی بە دهۆک کردبوو بەڵام لە مانگی نۆی 2025 دهۆکی جیهێشت و پەیوەندی بە عەدالەی سعوودی کرد.

یاریگا زانیویەتی، جیا لە دهۆک، چەند یانەیەکی دیکەش ئۆفەری فەرمییان پێشکەشی لوکاس کردووە، بەڵام ئەو یاریزانە حەزدەکات یاریی بۆ یانەیەکی دیکەی کوردستان بکات کە ناوی یانەکە لای تۆڕی وەرزشی یاریگا پارێزراوە، لوکاس چاوەڕێی ئۆفەری فەرمی ئەو یانەیە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو یارییان بۆ بکات.

لوکاسی تەمەن 29 ساڵان لە مانگی یەکی 2026 عەدالەی سعوودی جێهێشت و پەیوەندی بە پی ڤی ئێف کاندی ڤیێتنامی کرد، دوای دوو مانگی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە بەسەردەچێت و دەتوانێت بە ئازادی پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button