سعوودیە

رۆناڵدۆ: هەمووان لەبەر من روویانکردە خولی سعوودی

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆمبێکی گەورەی هەڵدایە نێو میدیا و شەقامی وەرزشی سعوودی پێ هەژاند.

شەوی رابردوو لە گەڕی 30ی یارییەکانی خولی رۆشەن، دۆن سەرکردایەتی نەسڕی کرد لە بردنەوە گرنگەکەیان 2-0 لە ئەهلی، لەو یارییەی کە تێیدا ئەفسانە پۆرتوگالیەکە گۆڵی یەکەمی کرد، پێشەنگیەکەی بۆ نەسڕ قایمتر کرد و خۆشی و وەک باشترینی رووبەرووبوونەوەکە دەستنیشانکرا.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لە پۆدکاستێکی تایبەت لەگەڵ ریۆ فێردیناندی ئینگلیزی و هاوتیمی پێشووی لە یانەی مانچێستەر یونایتد، رۆناڵدۆ لەسەر چەند بابەتێکی جیاواز قسەی کرد. کریستیانۆ کە لەو یارییەدا گەیشت بە گۆڵی ژمارە 970 لە کاروانی وەرزسیی خۆی، لە لێدوانەکانیدا هەوادارانی خستە گێژاوی بیرکردنەوە و کاتێ وتی

لەدوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە لەسەر چەند بابەتێکی جیددی قسەی خۆم دەبێ.

لە درێژەی قسەکانیدا گۆڵکارە 41 ساڵیەکە باسی لەو شانازیە کرد کە بەسەر تۆپی پێی سعوودیەوە هەیەتی و وتی

من یەکەم کەس بووم هاتمە خولی سعوودیە، ئەوانیتر هەموو لەبەر من هاتن.

سەبارەت بە ناوبژیوان و مامەڵەی یاریزانان لەگەڵ ناوبژیوانان، پەیامێکی بە یاریزانان دا و وتی

پێویستە یاریزان رێز لە ناوبژیوانان بگرێت، تەنانەت کاتێ ناوبژیوانێک بڕیاری هەڵەش بدات. ئەوانیش مرۆڤن و هەڵە هەر دەکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button