ئیسپانیاگرنگترین

وەڵامێک بۆ رفاندنی درۆ فێرناندێز؛ بارسێلۆنا تۆڵە لە پاریس سان جێرمان دەکاتەوە

بارسا دەیەوێت گەوهەرێکی پاریس بە بێبەرامبەر بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ململانێی مێژوویی نێوان بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان دەچێتە قۆناخێکی نوێوە؛ دوای ئەوەی پاریس لە ماوەکانی رابردوو یاریزانێکی لاوی یانە کاتالوونییەکەی  بە پشتبەستن بە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی رفاند، ئێستا یانەکە دەیەوێت بە هەمان شێوە تۆڵە بکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت ـی کاتالوونی بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا چاوی بڕیوەتە دەیڤید بۆلی، ئەو یاریزانەی کە لە پاریس وەکوو یاریزانێکی ستراتیژی سەیر دەکرێت.

بۆلی تەمەنی تەنیا 17 ساڵە و پێشتر یەکەم یاریی خۆی لەگەڵ تیپی یەکەمی پاریس کردووە، بەڵام گرێبەستەکەی لە ساڵی 2027 کۆتایی دێت. بەگوێرەی راپۆرتەکانی لێ پاریسیان، پاریس سان جێرمان تووشی دڵەڕاوکێ بووە، چونکە ئەم بەهرەمەندە تاوەکوو ئێستا هەموو پێشنیازەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

جوڵەیەکی زیرەکانە لە بازاڕ
بارسێلۆنا زۆر بە وردی چاودێریی بارودۆخەکەی دەکات. لەبەرئەوەی بۆلی هێشتا تەمەنی نەگەیشتووەتە 18 ساڵ، ناتوانێت گرێبەستی پیشەگەرانەی درێژخایەن واژۆ بکات. بارسا دەیەوێت سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت و یاریزانەکە رازی بکات کە روو لە هەرێمی کاتالوونیا بکات، بەبێ ئەوەی یەک یۆرۆ بداتە خەزێنەی یانە پاریسییەکە.

بەرگریکارێکی لای راستی کەموێنە
بۆلی کە لەژێر سەرپەرشتی لویس ئێنریکێ مەشق دەکات، وەکوو یەکێک لە باشترین بەرگریکارانی لای راستی داهاتووی ئەوروپا دەبینرێت. هەرچەندە پێکان کەمێک دووریخستەوە، بەڵام بڕیارە لە 22ـی ئایاری داهاتوو لە یاریی کۆتایی جامی گامباردێلا بەشداریی بکات، کە ئەوەش دەبێتە گەورەترین شانۆ بۆ چاودێرەکانی بارسێلۆنا تاوەکوو ئاستی کۆتایی خۆی بسەلمێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button