ئابڕووچوونێکی شەرمەزارکەر؛ تیمی پزیشكی تۆتنهام داوا لە یاریزانەکان دەکەن بە پێکانەوە بەردەوام بن
هۆکاری پێکانە سەخت و زۆرەکانن

یاریگا –
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک سەبارەت بە پێکانەکان مشتومڕێکی گەورە لە دەوری یانەی تۆتنهام دروست دەبێت.
مشتومڕێکی گەورە لە یانەی تۆتنهام هۆتسپێر سەری هەڵداوە، دوای ئەوەی ڤیدیۆیەک کە لەلایەن هاندەرێکەوە کۆکراوەتەوە و بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاو بووەتەوە، گومان دەخاتەسەر شێوازی مامەڵەکردنی یانەکە لەگەڵ پێکانی یاریزانانەکان.
ئەم گرتە ڤیدیۆییەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری هەبووە، چەندین رووداو نیشان دەدات کە تێیدا یاریزانانی سپێرز لە کاتی یارییدا تووشی پێکان دەبن، بەڵام وا دەردەکەوێت لەلایەن ستافی پزیشکییەوە هان دەدرێن بۆ بەردەوامبوون لە یاری یان تەنانەت ئەنجامدانی جوڵەی جەستەیی وەکوو بازدان، دەستبەجێ دوای پێکانەکە. ئەو ڤیدیۆیە باسی ئەوە دەکات کە هەندێک لەو یاریزانانە دواتر بۆ ماوەی چەندین مانگ لە یاریگاکان دوورکەوتوونەتەوە.
Welcome to the one stop Spurs 🎥 nasty
Our medical team watching Kulu, Dragusin & Xavi tear their ACLs then telling them to ‘run it off’ is actually insane 😡.
How many more are going to happen before we address this ?
Our physios making Xavi and previously Kulu/Dragusin test… pic.twitter.com/gIeyXi1e4C— Jonny H (@JonnyH3232) April 27, 2026
ئەم ڤیدیۆیە کاردانەوەی توندی هاندەرانی لێکەوتووەتەوە، کە زۆربەیان پێشتر بێزار بوون لە وەرزێک کە پێکانەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تیمەکە هەبووە. تۆتنهام لەم دواییانەدا لیستێکی درێژی پێکانی یاریزانەکانی هەبووە، لەوانە کەیسە مەترسیدارەکانی وەک چاڤی سیمۆنس کە تووشی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆ بووە و بۆ چەندین مانگ دوور دەکەوێتەوە، ئەمەش نیگەرانییەکانی زیاتر کردووە.
رەخنەکان لە ئینتەرنێتدا سەرنجیان خستووەتە سەر ئەوەی ئایا پرۆتۆکۆڵە پزیشکییە دروستەکان لە کاتی یارییەکاندا پەیڕەو دەکرێن یان نا. هەندێک لە هاندەران پێیان وایە کە پێویستە یاریزانەکان دەستبەجێ ببرێنە دەرەوە کاتێک هەر نیشانەیەکی پێکانێکی مەترسیدار هەبێت، نەوەکوو لەنێو یاریگادا تاقی بکرێنەوە. سەرەڕای ئەوەش هەندێکی دەدەن هۆشداری دەدەن کە هەڵسەنگاندنی کورتخایەن لەناو یاریگا رەفتارێکی ئاساییە لە تۆپی پێدا پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدرێت.

ئەم بارودۆخە مشتومڕێکی فراوانتری سەبارەت بە شارەزایی بەڕێوەبردنی پێکانەکان لە ئاستی باڵای تۆپی پێدا دروست کردووەتەوە، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە وەرزی تۆتنهام بەهۆی کێشەی جەستەیی یاریزانانەوە پەکیکەوتووە. راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یانەکە ژمارەیەکی زۆری یاریزانی هەبووە کە لە یەک کاتدا ئامادە نەبوون، ئەمەش وردبینییەکانی سەر شێوازەکانی مەشق و بڕیارە پزیشکییەکانی چڕتر کردووەتەوە.
هاندەران دەستەی پزیشکی یانەکە بە تۆمەتباری سەختتربوونی پێکانی هەریەکە لە دێیان کۆلۆسێڤسکی، رادو دراگوسین و چاڤی سیمۆنس دەزانن، کە لە ڤیدیۆکان دەردەکەوێت سەرەڕای پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆیان، دەستەی پزیشکی یانە ئینگلیزییەکە لەنێو یاریگا تاقیان دەکەنەوە و داوای بەردەوامبوونیان لێدەکەن.
تاوەکوو ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی لەلایەن تۆتنهامەوە سەبارەت بەو ڤیدیۆیە بڵاونەکراوەتەوە. سەرەڕای ئەوەش لەگەڵ زیادبوونی فشاری هاندەران و ململانێی تیمەکە لە وەرزێکی سەختدا، بەدووری دەزانرێت کە سەرنجەکانی سەر بەشی پزیشکیی یانەکە بەم زوانە کەم ببێتەوە.



