جیهانسعوودیەگرنگترین

41 ساڵ یان 30 ساڵ؟ پارێزییەکی سەیر کە رۆناڵدۆی بە گەنجی هێشتووەتەوە

شێفی پێشووی کریستیانۆ نهێنییەکانی سیستمی خواردنی ئەو ئەستێرەیە ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

شێفە تایبەتەکەی پێشووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەو نهێنییە ئاشکرا دەکات کە چۆن کریستیانۆی تەمەن 41 ساڵ، لە رووی بایۆلۆجییەوە 11 ساڵ گەنجتر دەردەکەوێت و خاوەن جەستەیەکی پۆڵایینە.

جۆرجیۆ بارۆن، شێفی تایبەتی پێشووی رۆناڵدۆ، لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا پەردە لەسەر نهێنییەکانی ناو چێشتخانەی دۆن لادەبات و باس لەو خواردن و خواردنەوانە دەکات کە بوونەتە هۆی ئەم سەرکەوتنە جەستەییە.

خواردنەوەیەکی دژە سروشت؛ بۆچی رۆناڵدۆ شیر ناخوات؟

گەورەترین نهێنی کە بارۆن ئاشکرای کردووە، سڕینەوەی شیرە لە لیستی خواردنەکانی رۆناڵدۆ. شێفەکە دەڵێت؛

مرۆڤ تەنیا گیاندارە کە شیری گیاندارێکی دیکە دەخوات، هیچ ئاژەڵێک دوای تەمەنی سێ مانگی شیر ناخواتەوە، بۆیە کریستیانۆ بە تەواوی لێی دوورکەوتووەتەوە.

بەیانیان بە بێ شەکر و ئارد

رۆناڵدۆ جەستەی خۆی وەکوو ئامێرێکی ورد دەبینێت. بەیانیان بە قاوە و ئاڤۆکادۆ و هێلکە دەستپێدەکات، بەڵام بە بێ یەک گرام شەکر. ئەو بە تەواوی ئارد و شەکر و خواردنەوە گازییەکانی سڕیوەتەوە. کاربۆهیدراتی پێویست تەنیا لە سەوزەواتەکانەوە وەردەگرێت، بۆیە لە ژەمەکانیدا پاستا و نان نابینرێت.

هاوشێوەی هالاند؛ خواردنی جگەر و دڵ!

شێفەکە ئاماژە بەوە دەکات کە رۆناڵدۆ لەگەڵ ئێرلینگ هالاند هاوڕایە لە خواردنی جگەر، دڵ و مێشک. بارۆن دەڵێت؛

ئەمانە سوپەرفوودن (خواردنی ناوازە) و پڕن لە ئاسن، کریستیانۆ زۆر حەزی لە جگەرە. خواردنی سەرەکی ئەو ماسی و مریشکە کە نیوەڕۆیان دەیانخوات، بەتایبەتی ماسی کودی برژاو کە خۆشترین خواردنیەتی.

شێفەکەی رۆناڵدۆ دەشڵێت، کریستیانۆ شەوان ژەمێکی سوک کە پێکهاتووە لە ماسی یان فیلەی گۆشت لەگەڵ سەوزە دەخوات.

ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکە
بەهۆی ئەم سیستمە توندەوە، رێژەی چەوری لە جەستەی رۆناڵدۆدا تەنیالە %7ـە، لە کاتێکدا تێکڕای رێژەی چەوری لای یاریزانە لاوەکانی خولی ئینگلیزی لە نێوان لە ٪8 بۆ %12ـدایە . وەکوو خۆی دەڵێت؛ ئەمە رێکەوت نییە، ئەمە کارکردنی رۆژانە و سیستمێکی توندە.

بابەتی زیاتر

Back to top button