ئه‌مریکاجیهانگرنگترینمۆندیالی 2026

بڕیارێکی مێژوویی لە فیفاوە؛ خەڵاتە داراییەکانی مۆندیالی 2026 زیاد دەکرێن

نیگەرانییەکان دەڕەوێندرێنەوە و پاداشتە داراییەکان زیاد دەکرێن

Yariga App

یاریگا –

فیفا بە شێوەیەکی سەرەتایی رەزامەندی لەسەر زیادکردنی خەڵاتە داراییەکان و پارەی بەشدارییکردن بۆ مۆندیالی 2026 دەربڕیوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی فیفا لە کەنەدا بە فەرمی پەسەند بکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی گاردیان ـی بەریتانی، فیفا بڕیاریداوە پاداشتە داراییەکانی مۆندیالی 2026 زیادبکات، ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە چەندین فیدراسیۆن بە تایبەت ئەوروپییەکان نیگەرانییان دەربڕیبوو کە رەنگە لە مۆندیال تووشی زیانی دارایی ببن، بەهۆی بەرزی تێچووی گەشتکردن، مانەوە و باجی زۆر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەڵبژاردەکان دەترسان تەنانەت ئەگەر بگەنە قۆناخەکانی کۆتاییش، داهاتەکەیان تێچووەکانیان پڕنەکاتەوە.

پێشتر فیفا بڕی 727 ملیۆن دۆلاری وەکوو کۆی خەڵاتەکانی مۆندیال دیاریکردبوو، کە تێیدا هەر تیپێک بە کەمترین بڕ 10.5 ملیۆن دۆلاری پێدەدرا و پاڵەوانەکەش 50 ملیۆن دۆلار. بەڵام ئێستا ئەو ژمارەیە زیاتر دەکرێت.

ئێستا فیفا لە بەهێزترین دۆخی دارایی خۆیدایە و پێشبینی دەکات داهاتەکەی لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بگاتە 12 ملیار دۆلار، کە تەنیا 9 ملیار دۆلاری لە رێگەی مۆندیالی 2026ـەوە بەدەستدێت.

بە پێچەوانەی مۆندیالەکانی پێشوو، فیفا نەیتوانیوە لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا ڕێکبکەوێت بۆ لێخۆشبوونی باج بۆ هەڵبژاردە بەشداربووەکان. ئەمەش بارگرانییەکی زۆری دروست کردووە؛ بۆ نموونە؛ لە ویلایەتی فلۆریدا (مەیامی) هیچ باجێک لەسەر داهات نییە، لە نیوجێرسی (کە یاری کۆتایی لێ دەکرێت) باج دەگاتە لە %10.75، لە کالیفۆرنیاش (لۆس ئانجلێس و سان فرانسیسکۆ) دەگاتە لە %13.3.

بابەتی زیاتر

Back to top button