
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی بەهێزی گەڕی 34 پرێمەرلیگ ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری نیوكاسڵ دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 بەكاتی هەولێر ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 34 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئارسیناڵ ئامانجی یەكەمی بەدەستهێنانی پرێمەرلیگە و تەنیا بردنەوەی دەوێت.
لەم وەرزەدا لە كۆی 33 یاریی 21 یاریی بردووەتەوە 7 یاریی یەكسان بووە و پێنج یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا نیوكاسڵ لە كۆی 33 یاریی 12 یاریی بردووەتەوە 6 یاریی یەكسان بووە و 15 یاریی یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ لە ریزبەندی 14یەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ تیمبەر و مێرینۆ رووبەڕووی نیوكاسڵ دەبێتەوە.
نیوكاسڵ بە بێ جۆیڵینتن، گۆردن، لێڤرامێنتۆ و فابیان شار رووبەڕووت ئارسیناڵ دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
وایت، سالیبا، گابریێل، هینكاپێ
زوبیمێندی، رایس، ئۆدیگارد
مادویكێ، هاڤێرتز، ئیزێ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ
رامسدەیڵ
تریپێر، تیاو، بێرن، هاڵ
تۆنالی، گیمارێش
مێرفی، ویڵۆک، بارنس
ئۆسولا



