
یاریگا –
دانی سیبایۆس و ریال مەدرید تەنها چەند مانگێک لەنێوانیادا ماوە و یاریزانە ئیسپانیەکە قەڵای سپی جێدەهێڵێت.
ناوەڕاستکارە لە پێکهاتە سەرەکیەکانی ریالدا جێگەیەکی بۆ نەماوەتەوە، بەتایبەت دوای رۆشتنی چابی ئالۆنسۆ و هاتنی ئالڤارۆ ئاربێلوا هێندەیتر پەڕاوێزخراوە.
ناوبراو پێشتر لە ساڵی 2019 تا 2022 بەخواستن نێردرایە ریزەکانی ئارسیناڵ. لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە توانی ئاستی بەرچاو پیشانبدات و وای لە کارگێڕی مێرێنگی کرد بیگەڕێننەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یاریزانە 29 ساڵیەکە ئەم هاوینەی بێت بەیەکجاریی سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێدەهێڵێت. بەوەش یانەکانی دیکە هەر لە ئێستاوە پەیوەندییان بە سیبایۆسەوە کردووە.
رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە زانیویەتی یانەی ئایاکسی هۆڵەندی و دوو یانەی دیکە، کە ناویانی ئاشکرا نەکردووە، بەپەرۆشن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ سیبایۆس.
🚨 Dani Ceballos, expected to leave Real Madrid this summer with clubs already in contact to plan proposals.
Ajax and two more sides keen on Ceballos. pic.twitter.com/l6N7rhWn53
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 23, 2026



