گرێبەستێکی گەورە؛ لیڤەرپوول پێشنیازەکەی یۆرگن کڵۆپ قبووڵ دەکات
شوێنگرەوەی محەمەد سەڵاح بە 100 ملیۆن یۆرۆ دەگوازێتەوە

یاریگا –
لیڤەرپوول جووڵەی فەرمی بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ، هێرشبەری لایپزیگ دەستپێدەکات.
فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول یان دیۆماندێ، هێرشبەری کۆتدیڤواریی کردووەتە ئامانجی سەرەکی و رێدز دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینە ئەو هێرشبەرە بۆ شوێنی محەمەد سەڵاح بگوازێتەوە.
فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، لایپزیگ لە چەند رۆژی دهاتوودا لەگەڵ بریکاری کارەکانی یاریزانەکە کۆدەبێتەوە و ئامانجییەتی یاریزانەکە بۆ وەرزی 2026/27 لە ریزەکانی بهێڵێتەوە.
🚨📈 19 y/o gem Yan #Diomande is now Liverpool’s number one target to replace Mo Salah, as revealed.
RB Leipzig are set to meet with Diomande’s new agents in the coming days. The aim is to adjust his contract and keep him at the club for the 2026/27 season.
It is also… pic.twitter.com/CMY5DX7Ihw
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) April 21, 2026
هاوکات پاریس سانجێرمانی فەڕەنسیش چاوی لەسەر ئەو یاریزانەیە، ئەگەر یاریزانەکە بڕیاری رۆیشتن بدات ئەوا یانە ئەڵمانییەکە داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
لەدوای راگەیاندنی ماڵئاوایی محەمەد سەڵاح، لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ پڕکردنەوەی پێگەی یاریزانەکە چڕکردووەتەوە و یۆرگن کڵۆپ پێشنیازێکی بۆ بەرپرسانی یانەکە کردووە.
کلۆپ داوای لە لیڤەرپوول کردووە گرێبەست لەگەڵ یان دیۆماندێ، هێرشبەری لایپزیگ بکەن و بیکەنە جێگرەوەی محەمەد سەڵاح، رێدزیش ئەو بیرۆکەیەی قبووڵکردووە و جووڵەی فەرمی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەستپێدەکات.
یۆرگن کڵۆپ پێشنیازی هێرشبەرێک وەکوو شوێنگرەوەی سەڵاح بۆ لیڤەرپوول دەکات



