ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێش مۆندیال یەکلایی دەکاتەوە؛ بایرن میونشن هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی گۆردن دەستپێدەکات

باڤارییەکان ئەستێرەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ دەگوازنەوە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردن، ئەستێرەی نیوکاسڵ یونایتد دەنێت.

ساشا تاڤۆلێری، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن لە چەند هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بریکاری کارەکانی ئانتۆنی گۆردن کۆدەبێتەوە و هەنگاوە فەرمییەکان بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرە ئینگلیزییە دەستپێدەکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، گۆردن کەسە نزیکەکان ئاگادارکردووەتەوە ئامادەیە پەیوەندی بە بایرن میونشن بکات و ئیلهامی لە ئەزموونی مایکڵ ئۆلیس لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە وەرگرتووە و دەیەوێت هەمان رێچکەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە بگرێتەبەر.

ساشا ئاماژەی بەوەش کردووە، نیوکاسڵ یونایتد دەزانێت گۆردن یانەکە جێدەهێڵێت و خۆی بۆ رۆیشتنی ئەو یاریزانە ئامادە کردووە، ماگپایز ئامادەیە بۆ ئۆفەرێکی گونجاو دەستبەرداری ببێت و رەنگە پێش مۆندیال گرێبەستەکە یەکلایی بێتەوە،

تێچووی گرێبەستەکە تاوەکوو ئێستا ئاشکرا نەکراوە بەڵام دوای دەستپێکردنی گفتوگۆکان نرخی یاریزانەکاش دەستنیشاندەکرێت.

گۆردن لە هاوینی 2023 بە 45 ملیۆن یۆرۆ ئێڤەرتنی جێهێشت و پەیوەندی بە نیوکاسڵ یونایتد کرد، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 60 ملیۆن یۆرۆیە.

گۆردن لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 46 یاریی بۆ نیوکاسڵ کردووە، 17 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button