ئیتاڵیائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دیارییەک بۆ یانە گەورەکان؛ مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دومفریس ئاشکرا دەکرێت

بارسێلۆنا و لیڤەرپوول لەسەر هێڵن

Yariga App

یاریگا –

دێنزێل دومفریس، دوای 107 رۆژ لە نەشتەرگەری و دوورکەوتنەوە، تەنیا بۆ یاریکردن نەگەڕاوەتەوە، بەڵکوو گەڕاوەتەوە تاوەکوو جارێکی دیکە ببێتە جێگەی بایەخی یانە گەورەکانی ئەوروپا.

مەرجێکی هەڵوەشاندنەوەی هەرزان
 بەگوێرەی رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، گرێبەستەکەی دومفریس تاوەکوو ساڵی 2028 لەگەڵ ئینتەر بەردەوامە، بەڵام خاڵێکی تێدایە کە رەنگە کارگێڕیی نێراتزووری پەشیمان بکاتەوە؛ ئەویش بوونی مەرجێکی هەڵوەشاندنەوەیە بە بڕی تەنیا 25 ملیۆن یۆرۆ. ئەم مەرجە تەنیا بۆ یانەکانی دەرەوەی خولی ئیتاڵیا کارایە، ئەمەش رێگە بۆ یانەکانی پرێمەرلیگ و لالیگا خۆش دەکات بە نرخێکی زۆر کەم یەکێک لە باشترین باڵە بەرگرییەکانی جیهان بڕفێنن.

لیڤەرپوول و بارسێلۆنا لە کێبڕکێدان
ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول، لە گواستنەوەکانی زستانەدا هەوڵی هێنانی دومفریسی دا وەکوو جێگرەوەیەک بۆ فریمپۆنگ، بەڵام ئینتەر بە خواستن رازی نەبوو. ئێستا کە یاریزانەکە گەڕاوەتەوە بۆ لووتکەی ئاستی خۆی، لیڤەرپوول جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە، بارسێلۆنا کە بیرەوەرییەکی تاڵی لەگەڵ دومفریس هەیە کاتێک ئینتەر بارسای لە چامپیۆنزلیگ دوورخستەوە، پێشتر هەوڵی هێنانی داوە و ئێستا بەو نرخە کەمە، جارێکی دیکە ناوی بە یانە کاتالوونییەکە دەبەسترێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button