فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێندریک هەڕەشە لە پاریس سان جێرمان دەکات

"ئەوان پاڵێوراون، بەڵام ئێمە سێ خاڵمان دەوێت"

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو چاوەکان لە خولی فەرەنسا دەچنە سەر یاریگای باخچەی شازادەکان، کاتێک لیۆن بە سەرکردایەتی ئێندریکی بەڕازیلی دەبنە میوانی پاریس سان جێرمانی پێشەنگ.

گەوهەرە بەڕازیلییەکە دەدرەوشێتەوە
ئێندریک لەم وەرزە بە ئاستە بەرزەکەی دڵی هاندەرانی لیۆنی رفاندووە، دوای بردنەوە گرنگەکەیان بەرامبەر لۆریان 2-0 کە تێیدا ئەسیستێکی کرد، ئێستا چاوی لە یاریی لووتکەی خولەکەیە.

دوای 9 یاری بێ بردنەوە، لیۆن توانی لە یاری رابردوودا، کاتێک ئێندریک لە گێمی دووەمدا هاتە ناو یاریگا و ئەسیستێکی بۆ گۆڵی یەکەم کرد، بەشداربوو لە سەرکەوتنەکە.

هێرشبەرە 19 ساڵانییەکە لە لێدوانێکدا رایگەیاند؛

یارییەکی زۆر سەخت دەبێت، پاریس پاڵەوانی ئێستایە و خاوەنی براوەی تۆپی ئاڵتوونین، بەڵام ئەم یارییە لە هەموو جیهانەوە دەبینرێت و ئێمە تەنیا بۆ سێ خاڵ یاری دەکەین.

ئێندریک

جەنگ بۆ چامپیۆنزلیگ
لیۆن ئێستا بە 51 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندییە و تەنیا چەند هەنگاوێک لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ دوورە.

ئێندریک سەبارەت بەمە گوتی؛

دەزانم هەمووان دەڵێن پاریس پاڵێوراوە، بەڵام پێشتریش پاڵێوراوەکانمان تێکشکاندووە، ئامانجمان پلەیەکی چامپیۆنزلیگە و دەبێت تاوەکوو کۆتا خولەک بجەنگین.

بابەتی زیاتر

Back to top button